. . . .


18 Feb 2017

بەشداری هەیئەتی ح د ک لە دوو سمیناری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ??


ناوەندی هەواڵ- سوید: لەسەر بانگهێشتنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ ی فبرواری ٢٠١٧ی زایینی هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک بەسەرپەرەستی کاک سیاوش قوی پنجە، بەشداری لە سمینارێک کرد لە لەلایەن کومیتەی سویدی کومەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەبۆنەی ٢٦ی رێبەندان ساڵوەگەرێ دامەزرانی کۆمەڵەلە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید ڕێکخرابوو. هەیئەتی حیزبی زۆر بە گەرمی لە لایەن دۆستانی کۆمەڵەوە پێشوازیان لێکرا و ئەوانیش چەپکە گوڵ و پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید،یان گەیاندە ڕێکخەرانی ئەو ڕێوڕەسمە.
پێویست بە ئاماژەیە کە دەقی پەیامی کومیتەی حیزب، لە لایەن بەڕیوەبەرانی ڕێورەسمەکەوە خوێندرایەوە.
-----------------------------------------------------------------------------
هەر هەمان ڕۆژ، هەیئەتی بەسی پەیوەندییەکانی کومیتەی سویدی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرستی هاوڕێ سیاوەش قەوی پەنجە، لە سمینارێکی کۆمەلە- ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کمونیستی ئێران دا بەشداریان کرد. هەیئەتی حیزب زۆر بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. هاوڕی سیاوەش قەوی پەنجە پەیامی کومیتەی سوید،ی حیزبی دیموکرات و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشكەشی دۆستانی حیزبی کمونیستی ئێران و کۆمەلە کرد.
جێگەی باسە کە لە هەردووک سمینارەکە دا هەیئەتی حیزبی چاویان بە نوێنەری چەندین حیزب و ڕێکخراوی دیکەی کوردستانی کەوت و لە نزیکەوە دیداریان لەگەڵ پێک هێنان.

ئەوەی خوارەوەش دەقی پەیامەکەیە کە ئاڕاستەی هەردووک لایەنی کۆمەلە کرا.

بەڕێزان، ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە
بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزرانی رێکخراوە شۆڕشگێڕەکەتان، لەلایەن حیزنی دیمۆکراتی کوردستان ەوە، گەرمترین پیرۆزبایی تان لێ دەکەین. هیوادارین ئەم بۆنەیە لەداهاتوویەکی نەزۆر دوور دا، لەرۆژهەڵاتی کوردستان و لەنێو جەماوەری تامەزرۆی ئازادی دا جێژن بگرین
بەڕێزان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەر دەم گوڕانکاریی گەورەدایە. ئەگەرتاماوەیەکی نەزۆردورلەوەپێش،کۆماری ئیسلامی ئێران وەک وڵاتێکی زڵ هێز لەرۆژهەڵاتی ناوەراست دەژمێردرا و دەسەڵات وهێژمۆنی خۆی لەناوچەدا، بەتایبەت لە وڵاتانی سوریە، عراق، یمن و لوبنان داسەپاندبوو، دەساڵەڵاتێک کەجیا لەوێرانی، شەروکێشە، بەرهەمێکی دیکەی بۆخەڵکی ئەووڵاتانە پێ نەبووە، رەوتی ئاڵوگۆرەکان ئێستا بەرەوکزکردنی رۆڵی ئێران لە ناوچەدایە. تەنانەت رەوتی ئاڵوگۆرەکان بەو خێرایی یە تێدەپەرێ کە ئێستا رێژیم هەست بەمەترسی شەر و تێکهەڵچوون لە نزیک سنوورەکانی خۆی دا دەکات.
لەلایەکی دیکەش بەدڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێ خۆی لە رەوتی ئاڵوگۆر بپارێزێ و لەماوەیەکی نەزۆر دووردا، شنەبای گۆران دەگاتەئێران ورێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی لەزبڵدانی مێژوو داهاوێژێ
بەسرنجدان بەوراستییانە و بۆ تەزمین دان بە نەتەوەکانی نیشتەجێی ئێران بە گشتی و نەتەوەی کورد بە تایبەتی بۆ ئەوەی جارێکی دیکە تووشی ناهومێدی نەبن و بەرهەمی رەنج و خەباتی نەتەوایەتییان بەفیرۆ نەچێ، ئەرکی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆپێک هێنانی هاودەنگی لەنێوانیان دالە جاران قورسترهەست پێدەکرێ
بەبڕوای ئێمە هەلومەرجی ئێستا ئەوەمان لێ دەخوازێ کە هەموو ئەو هێزانەی بەکردەوە لە مەیدانی خەباتدا بۆ ئازادی و رزگاریی نەتەوەیی تێدەکۆشن هاوکاری وهاودەنگی نێوانیان زیاتر پەرە پێبدەن، خۆیان بۆ هەرچەشنە ئاڵوگۆڕێک لە داهاتوودا، ئامادە بکەن و بەرنامەی ئێران و کوردستانی دوای رژێمی ئیسلامی ئێران، لە ئێستاوە، داڕێژن
جارێکی دیکە هیوای سەرکەوتن بۆرێکخراوە خەباتکارەکەتان لە بواری رزگاریی نەتەوەیی و دابین کردنی یەکسانی کۆمەڵایەتی دا، دەخوازین
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کۆمیتەی سوئێد
komalakan-hdk-2017n.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 246 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact