. . . .


13 Feb 2017

دیداری نێوان کومیتەی ح د ک و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیزەحمەتکێشانی کوردستان ?


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەشی پەیوەندییە کوردستانیەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە فینلاند، رۆژی هەینی ١ی فێبراوری ٢٠١٧ی زایینی دانیشتنێکی دۆستانەیان لەگەڵ کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سازدا. لەو دانیشتنە دا باسی کۆمەڵێک بابەتی رۆژ کە پێوەندیان بە بە دۆزی کورد لە ولاتی فینلاند هەبوو کرا. تەوەرێکی دیکەی ئەو دانیشتنە باس لە زەرورەتی نیزیک بوونەوی حیزبە کوردستانیەکان بوو بۆ پێک هێنانی ناوەندێکی هاوبەش لە فینلاند تاوەکو چیتر کۆمەڵگای کوردی لەو وەڵاتە ئەوا بە پرشو بڵاوی نەمێنێتەوە. تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە مەسەلەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی فینلاند و دەوری حیزبە کوردستانیەکان بوو کە هەیئەتی ئێمە لەو بروایەدا بوو کە بۆ ناساندنی دۆزی رەوای گەلەکەمان، پێوستە کوردیش نوێنەری خۆی لە ناوەندە بریاردەرەکانی فینلاند دا هەبێ، هەر بۆیە گرینگ و زەروورییە کە هەموو حیزبەکان ئەندامان و لایانگرانی خۆیان هان بدەن کە پشتگیری لە پاڵیوراوە کوردەکان بکەن و دەنگیان بدەنێ. لەو پێوەندییە دا هەیئەتی حیزب پێشنیاری کۆبوونەوەیەکی گشتی و بەربڵاوتری هەموو حیزب و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە فینلاند کرد، کە دۆستانی کۆمەڵەی لەو پەیوەندییە دا هاوڕا بوون. شایانی باسە هەیئەتی حیزب لەو دیدارە پێک هاتبوو لە هاوڕێیانی کەریم رەسووڵی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە کوردستانیەکان و محەممەد پوزش ئەندامی کومیتە.

حیزبی دێموکراتی کوردستان- فینلاند .

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 317 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact