. . . .


13 Feb 2017

لە شاری ترۆندهایمی وڵاتی نۆروێژ رێوڕەسمێکی ماتەمینی بۆ رێزگرتن لە ?


رۆژی پێنجشەممە ٢١ی رێبەندان، هاوڕێ کاک "حەمە گۆران" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و برای هەریەک لە شەهیدان "سمایل گۆرانزادە و هەمزە گۆرانزادە"، بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە کۆچی دوایی کرد. بەم بۆنەوە دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی ۲۲ی رێبەندانی ۱۳۹٥ی هەتاوی، کۆمیتە ناوچەی ناوەڕاستی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئامادە بوونی هەریەک لە "دڵپاک گۆرانزادە" "دڵنیا گۆرانزادە" کچانی هاوڕێی کۆچکردوومان و بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کورستان و کوردانی دانیشتووی شاری ترۆندهایم، رێوڕەسمێکی ماتەمینی بۆ پێشمەرگە و شۆڕشگێری لەمێژینەی گەلەکەمان نەمر کاک "حەمە گۆران" پێک هێنا.
سەرەتا رێوڕەسمەکە بە سرودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" دەستی پێ کرد و پاشان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، لە لایان هاوڕێ جەماڵ ئیبڕاهیمی بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی ناوەڕاستی نۆڕوێژی حدک، چەند ساتێک بێدەنگی راگەیەندرا.
دواتر راگەیەندراوی کۆمیسیونی سیاسی ـنیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەوە لە لایان هاوڕێ "ئاکام خۆسرەوی" خوێندرایەوە. لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا، بەڕێز "کامیل ئوستاد ئەحمەدی" هاوڕێ و دۆستی نیزیکی بنەماڵەی "گۆرانزادە"، چەند وتەیەکی سەبارەت بە کەسایەتی نەمر کاک "حەمە گۆران" و زیاترلە سێ دەیە خەبات لەنێو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. دواتر بە ناوی بنەماڵەی "گۆرانزادە"وە، خوشکە "دڵنیا گۆرانزادە" لە پەیامێکدا، سوپاسی بەشداری و هاودەردی ئامادەبووانی کرد و لە بەشێک لە پەیامەکەدا هاتبوو: "باوکی بەرێزمان کە هەموو تەمەنی خۆی لە ناو ریزەکانی شۆڕش و کوردایەتیدا تێپەڕ کرد، تەنیا مڵکی بنەماڵەی ئێمە نەبوو، بەڵکوو بە کردەوە سەلماندی کە مڵکی هەموو نەتەوەی کورد و حیزبی دێموکراتە، بۆیە وێڕای سوپاس لە هاودەردی و هاوخەمی هەموو لایەکتان چ لە کوردستان و چ لە دەرەوەی کوردستان، ئێمەش سەرەخۆشی لە هەموو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی باوکی بەڕێزمان و حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئێوە بەشدارانی بەڕێز دەکەین کە بە ئامادەبوون و هاودەردیتان، ئەو خەمە قورسەتان لەسەر شانمان سووکتر کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستان- کومیتەی نۆروێژ
وێنەکانی ئەو کۆڕە ماتەمینە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 464 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact