. . . .


12 Feb 2017

بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە دانمارک لە سمینارێکی کۆڵەمەی زەحمەتکێشا?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱۲ی فیوریەی ۲۰۱۷ی زایینی لە سە ر بانگهێشتی کۆمیتەی دانمارکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، بە سەرپەرستی هاوڕێ خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتەی حیزب له وڵاتی دانمارک بەشداریان کرد لە سمینارێکی سیاسی کۆمەڵە دا کە بە بۆنەی ۲٦ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامە زرانی ئەو ڕێکخراوەیەوە بۆ بەڕێز نەوید مێهرئاوەر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە لە شاری گرێوە پێکهاتبوو بوو. لە لایەن دۆستانی کۆمەڵەوە بە گەرمی پێشوازی لە هەیئەتی حیزبی کرا و ئەوانیش پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان گەیاندە ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمەکە. پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبی لە باسەکانی ئەو سمینارە دا بەشدارییان کرد کە تایبەت بوون بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ـ کۆمیتەی دانمارک
komala-hdk2-2017-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 210 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact