. . . .


11 Feb 2017

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک بۆ شەرمەزار کردنی ٣٨هەمین ساڵی هاتنە سە?


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی فیبریواری ٢٠١٧ی زایینی له‌ شاری بازڵی سویس خۆپیشاندانێک بۆ شەرمەزارکردنی ٣٨ ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له‌ جنایه‌ت و خیانەتی ڕژیمی ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو. له‌ خۆپیشاندانه‌دا كه‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی حیزبی دیموكراتی كوردستان و ده‌یان كه‌س له‌ نه‌ته‌وه‌كانی دیکە ئێران تێیدا به‌شدار بوون، چه‌ندین درووشم و پلاكارت و وێنه‌ كه‌ نیشاندەری جنایه‌ته‌كانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانیان بوون لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە به‌رزكرابوونه‌وه‌. هاوکات سەدان لاپەرە لە بەیاننامەیەک کە باسی لە ٣٨ ساڵ جێنایەت، ئێعدام، گرتن و کوشتنی جیابیران لە ئێران دەکرد و هاوکات ئاماژەیەک بوو بۆ خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆ، بە دوو زمانی‌ به‌زمانی ئاڵمانی و سویسی دا چاپ و بەسەر ڕێبوارانی ئەو شەقام و گۆڕەپانە دا بڵاو كرانه‌وە. هه‌روه‌ها چه‌ندین وتار و بابه‌ت خوێندرانه‌وه‌، كه‌ په‌یامی كۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌زمانی فارسی یەک لەوان بوو و له‌ لایان كه‌یوان موده‌ڕسی خوێندرایه‌وه. لەو وتارە دا وێڕای باسێک له‌مه‌ڕ جنایه‌ته‌كانی ئه‌و ڕێژیمه‌ به‌گشتی له‌ ئێراند، باس لەوە کرابوو كه‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌گشتی و حزبی دێموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تاوه‌ هیچ متمانه‌یه‌كی به‌و ڕێژیمه‌ نه‌كرد و ته‌نانه‌ت بایكۆتی ئەو کۆپرسییەی كرد كه‌ بۆ سه‌پاندنی ئه‌م ڕێژیمه‌ ترۆریسته‌ ئه‌نجامدرا، هەر بۆیە کاربەدەستانی ئەو ڕژیمە هەر لە ڕۆژی یەکەمی بە دەسەلات گەشتنیان گەلی کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستانیان وەک دژی شؤڕش ناوزه‌دكرا. هه‌رچه‌ند نه‌ته‌وه‌ی كورد و حیزبی دێموكراتی كوردستان ڕه‌وڵی به‌رچاو و كارایان هه‌بوو له‌ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران. له‌ به‌‌شێکی دیکەی له‌ وته‌كانی مووده‌ڕسی دا هاتبو:‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌گشتی و حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی گه‌وره‌ترین نرخی داوه‌ له‌ پێناو دێموكراسی بۆ ئێران و دابین كردنی مافی ڕوای نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ هەموو نەتەوەکانی دیکەی جێگیر لە جوغرافیای ئێران بۆ داهاتووی ئەو ولاتە كار بكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی به‌ به‌رنامه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان، چونکا ئەو بەرنامەیە چەندە له‌ خزمه‌ت نه‌تەوه‌وی كورد دایه‌ دووهێنده‌ش به‌ قازانجی گشتی ئێرانه‌. لە کۆتایی پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا ئاماژە بەوە کرابوو کە داهاتووی ئێران به‌ بێ له‌به‌چاوگرتنی مافی ڕه‌وای ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران نابێ، وڵاتێکی ئارام نابێ، هەر بۆیە هەرچەشنە ئاڵوگۆڕێک لەو وڵاتە دا دەبێ بە شداری و شەریکایەتی گەلانی جێگیر لەو وڵاتە دا بێ.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی- سویس
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 283 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact