. . . .


10 Feb 2017

سەردانی نوێنەری ح د ک لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە بنکەی سەرەکی ئ


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی هەینی رێکەوتی ١٠ فێبریورێری ٢٠١٧ زایینی بەڕێز مەولوود سوارە نوێنەری حیزب دیموکراتی کوردستان لە ڕێکخراوی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست سەردانی ئەم بنکەی سەرەکی ئەو ڕێکخراوەی لە شاری لەندەن،ی پایتەختی بریتانیا کرد و لەلایەن بەرێزان لویس ئەیالا سکرتێر و لەتیفە پێری کارگێری ئوق ڕێکخراوەیەوە بە گەرمی پێشوزی لێکرا.
تەوەری سەرەکی و مەبەست لەو سەردانەی نوێنەری حیزب باس لە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و نەخش و رۆلی کورد لەو ناوچەیەدا و هەروەها گرتنی ٢٥مین کۆنگرەی ئەم رێکخراوەیە لەمانگی مارسی ٢٠١٧دا بوو. جێگەی ئاماژەیە کە هەر لەو چاوپێکەوتنە دا باس و راوێژێکی تێر و تەسەل سەبارەت بە دەوری ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست و هاوکات نەخش و رۆلی حیزبی دێموکرات وەك ئەندامی ئەم رێکخراوەیە کرا و جێگە و پێگەی حیزب بەرز نرخێندرا.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست-
لەندن
hdk-si-2-2017.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 241 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact