. . . .


4 Feb 2017

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی یۆتێبۆری، حدک لە ڕێورەسمی ساڵڕۆژی دامەز?


ناوەندی هەواڵ- سوید: لە سەر بانگهێشتی فەرمی کومیتەی یۆتێبۆری کومیتەی کۆمەلە- ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران، شەوی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندان، هەیئەتێکی کومیتەی یۆتێبۆری حیزبی دیموکراتی کوردستان پێک هاتوو لە هاورێیان کەریم حوسینی و نەبەز عەلیدوست، بەشداری شەوئاهەنگی ٢٦ی رێبەندان سالرۆژی دامەزرانی کومەڵەیان کرد و بە گەرمی لە لایەن ڕێکخەرانی شەوئاهەنگەکەوە پێشوزییان لێکرا. هەیئەتی حیزبی بروسکەیەکی پیرۆزبایی کومیتەی یۆتێبۆری حیزبیان پێشکەش بە دۆستانی کومەڵە رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئیران کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبی لە پەڕاوێزی ئەو ڕێوڕەسمە دا لەگەڵ نوێنەری چەندین حیزب و ڕێکخراوی دیکەی کوردستانی دا دیدار و وتووێژیان کرد.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
hdk-komala2017-gotenborg-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 230 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact