. . . .


29 Jan 2017

بەڕێوەچوونی کۆڕیکی ڕێزگرتن بۆ تێکۆشەری کۆچکردوو کاک فەتاح کاویان ل?


ناوەندی هەواڵ- ئوسترالیا: ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۲۷ی جانوەری کۆڕێکی ڕێزلێنان لە تێکۆشەری دێرینی حیزب و گەل، نەمر کاک فەتاح کاویان لەسەر ئەرکی کومیتەی حیزب لەم شارە و بە بەشداریی بەشێک لە کوردانی دانیشتووی شاری ئادلاید بەڕێوە چوو. کۆڕگێر شەهلا خانمی پەیرەوان سەرەتا بانگی سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و دەقیقەیەک بێدەنگیی ڕاگەیاند. دواتر بە شیعری خەمێکی تر لە شیعرە بەرزەکانی مامۆستا عاشق کۆڕەکەی کردەوە. ئینجا هاوڕێ حوسەین پەیرەوان لە لایان کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئوسترالیا، ئامادەبووانی بەخێرهاتن کرد و پێویستیی گرتنی ئەو کوڕەی شی کردەوە. دواتر ڕاگەیاندراوی دەفتەری سیاسی بە بۆنەی مەرگی تێکۆشەر کاویان لە ڕێگای دەنگ و وێنەوە پێشکەش کرا. پاشان بەڕێز محەممەد پشدەری وتەی کەرتی ڕێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستانی پێشکەش کرد. دوای بەڕێزیان کاک پێشڕەو لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە هاوخەمیی خۆی و حیزبەکەی دەربڕی. ئەمجار تێکۆشەری دێمۆکڕات کاک ئەحمەد نەقشی کە بەسەردان هاتۆتە ئوستڕالیا لە سەر کەسایەتیی کاک فەتاح قسەی کرد. فەریدە خانمی نەقشی دیکلەمەی شیعرێکی مامۆستا هێمنی پێشکەشی یادی نەمر کاک فەتاح کرد. دوای ئەوانە کاک هەیاس کاردۆ بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ئوستڕالیا بە وردی باسی ژیان و خەباتی تێکۆشەر کاویانی کرد و لایەنە جۆراوجۆرەکانی توانا و لێهاتوویەکانی ئەو مرۆڤە شۆڕشگێڕ و خۆشەویستیەی شی کردەوە. لەکۆتایی کۆڕەکەدا فیلمی ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی نەمر کاویان بڵاو کرایەوە. ئێوارە کۆڕەکە دوای سەعات و نیوێک لەنێو خەم و پەژارەی بەشداراندا کۆتایی هات. کۆمیتەی حیزبی دێمۆکڕات لە ئادلاید وێڕای ڕێز و سوپاس بۆ بەشداریی خوشک و برایان لەو کوڕەدا، بەپێویستی دەزانێ سوپاسێکی گەرمی خۆی پێشکەشی کاک وەسیم بکا کە هەموو خەرجییەکانی ئەوکوڕەی خستە سەر شانی خۆی. نموونەی کاک وەسیم زۆر بن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوسترالیا
وێنەکانی ئەو کۆڕیادە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 8278 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact