. . . .


24 Jan 2017

لە شاری تڕۆندهایمی وڵاتی نۆڕوێژ، کۆریادێک بۆ ڕێزگرتن لە هاوڕێی کۆچ?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە ٢٠ی ژانویەی ٢٠١٧ی زایینی، کۆمیتە ناوچەی ناوەڕاستی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئامادەبوون و هاوکاریی خاتوو "سەرگوڵ کاویان" تاقانە کچی نەمر کاک فەتاح کاویان و بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و چەند هێز و لایەنێکی کوردستانی و کوردانی دانیشتووی شاری تڕۆندهایم، کۆڕیادیکی رێزگرتن و هاودەردی دەربڕینی بۆ نووسەر و وەرگێڕ و زمانزانی بەتوانا و سیمای ناسراوی بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان نەمر کاک فەتاح کاویان پێک هێنا.
سەرەتای کۆڕەکە، بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێ کرد. پاشان لە لایان پێشکەشکاری کۆڕەکە هاوڕێ "محەممەد زێوەیی"ەوە بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی نووسەر و زمانزان و وەرگێڕی بەتوانا و ئەندامی پێشووی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک فەتاح کاویان و سەرجەم شەهیدانی رزگاریی کوردستان چەند ساتێک بێدەنگی راگەیەندرا. ئەوجار پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە، لە لایان هاوڕێ جەماڵ ئیبراهیمی بەرپرسی کومیتە ناوچەی ناوەڕاستی نۆڕوێژی حدک خوێندرایەوە. بەدوای خوێندنەوەی پەیامی دەفتەری سیاسیدا، کورتەیەک لە ژیاننامەی هاوڕێی کۆچکردوو کاک فەتاح کاویان لە زمان خۆیەوە، بە داتاشۆ پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
شیعرێکی مامۆستا ئاشق بە دەنگی خۆی کە بەم بۆنەوە ئامادە کرابوو، بڕگەیەکی دیکەی کۆڕەکە بوو.

بەدوای ئەودا، لە لایان هاوڕێ "هۆزان ئاگوشی" شیعرێکی شاعیری نیشتمانپەروەری گەلەکەمان کاک رەسووڵ سوڵتانی خوێندرایەوە.
پاشان پەیامی سەرەخۆشی و هاودەردی کومیتەی ترۆندهایمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە لایان کاک "عەلی شەهید ئەحمەد"وە هاتە پێشکەشکردن.
بڕگەیەکی دیکەی کۆڕەکە، تریبوونی ئازاد بوو کە لەو بەشەدا هەریەک لە بەڕێزان، بێکەس بەرواری، عێرفان رەهنموون و هەمزە ئاگوشی، لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی کەسایەتییە ئەدەبی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی نەمر کاک فەتاح کاویان قسەیان کرد و کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئەو مامۆستا و رێبەرە هەڵکەوتەیان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
لە دوابەشی ئەو کۆڕیادەدا، خاتوو سەرگوڵ کاویان تاقانە کچی نەمر کاک فەتاح کاویان، لە وتەیەکدا، سوپاسی بەشداری و هاودەردی ئامادەبووانی کرد و هاوکات لە لایان بنەماڵەکەیەوە سەرەخۆشی خۆی بە حیزبی دێموکراتی کوردستان و سەرجەم دۆست و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی باوکی کۆچکردووی راگەیاند.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی نۆروێژ
وێنەکانی ئەو کۆڕیادە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 616 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact