. . . .


23 Jan 2017

کۆڕی پرسە ویادەوەری کاک فەتاحی کاویان و ئازاد هونەر پەژوو لە ڕۆژهەڵ??


ناوەندی هەواڵ- کانادا: کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢/١ /٢٠١٧ و لە هەردووک شاری تۆرۆنتۆ و لەندەن _ ئۆنتاریۆ بە بەشداری سەدان کەس لە کوردانی ئەو مەڵبەندە کۆری پرسە و یادەوەری کاک فەتاحی کاویان ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزب و ئازادی هۆنەرپەژوو لاوی کوردپەروەر و تێکۆشەری دێمۆکڕات بەڕێوە چوو.لە تۆرۆنتۆ سەرەتای بەرنامە بە سرودی ئەی ڕەقیب ودوایەش دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. پاشان برایم جەهەناگیری بە نوێنەرایەتی ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە سەر کەسایەتی کاک فەتاحی کاویان قسەی کرد و لەسەرەتا دا وێڕای یادکردنەوەی هەروو خەباتکاری رێگای ئازادی و دێمۆکڕات کاک فەتاحی کاویان و کاک ئازادی هونەرپەژوو گوتی : بە من سپێردراو ە کە لەسەر کەسایەتی کاک فەتحی کاویان ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزب قسە بکەم. ناوبراو وێڕای ئاماژە بە چەند بڕگەیەکی بەیاننامەی دەفتەری سیاسیی حدک لە پێوەندی دەگەڵ مەرگی کاک فەتاحی کاویان لەچەند بەشێکی جیاواز دا باسی کەسایەتی کاک فەتاحی کاویانی کرد. پاشان دوکتور خالید ئاشتاب وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستانی کاک فەتاح کاویان و کاک ئازاد هونەرپەژوو، لەسەر کەسایەتی کاک ئازاد قسەی کرد، ناوبراو لە باسەکەی دا ئاماژەی بەوە کرد کە کاتێ لە باشوور بووە کاک ئازادی ناسیوە و پێوەندی دۆستانەی زۆر باشی دەگەڵ کاک ئازاد هەبووە، دوکتور ڕۆژان باسی کار و تێکۆشان و چالاکیەکانی ئازادی هونەر پەژووی کرد لە کاتێک دا کە لەتەوریز قوتابی زانکۆ بووە. رۆژان ئاشتاب هەر وەتر ئازادی بە کوردێکی نیشتمانپەروەر و دێمۆکڕات پێناسە کرد. دوا بەشی کۆری رێزلێنان و یادەوەری بۆ کورتەیەک لە وقسەکانی کاک سیامەند حەمزە ئازەر تەرخان کرا. ناوبراو کە لە کاتی رووداوی کارەساتەکە بۆ کاک ئازاد لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی کاک ئازاد بووە و پێشتریش دۆستایەتی نزیکی دەگەڵ ناوبراو هەبووە، کاک ئازادی بە کوردێکی دڵپاک و خەباتکارێکی ڕیاگی ئازادی کوردستان پێناسە کرد.
لەندەن_ ئۆنتاریۆ: لە شاری لەندەنیش بە بەشداری سەدان کەس لە کوردانی لەندەن و دەوروبەر کۆڕی پرسە و یادەوەری کاک فەتاحی کاویان بەڕێوە چوو، لەو کۆڕەدا کاک عەبدوڵا سەیدە بەیاننامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی لەسەر ژیان و خەباتی کاک فەتاح کاویان بۆ بەشداران خوێندەوە. کۆڕی یادەوەری و ڕێز لێنان لە کاک فەتاحی کاویان تا سەعات ٨ی شەو بەردەوام بوو و خەڵکی ئەمەگناسی کورد لە شارەکانی دەروبەرڕا بەشداری ئەو یادەوەرییە و کۆڕەیان کرد. شایانی ئاماژەیە کە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە، حیزبی کۆمومیستی ئێران و ماڵی کورد ، ئەندامان و لایەنگرانی هەردوو دێمۆکڕات و ‌هێز و لایەنەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش هەم لە تۆرۆنتۆ و هەمیش لە لەندەن بەشداری ئەو کۆڕیادە بوون. دەقی پەیامی ئەندامان و لایەنگرانی حدک لە ڕۆژهەڵاتی کانادا • فەتاحی کاویان سیمبولی مقاومەت و خۆڕاگری خەباتکارێکی کورد. فەتاح کاویان ڕاستە ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بووە و ڕاستە وەک دێمۆکڕاتێک لای هەموو کەس پێناسەدەکرێ بەڵام لەڕاستیدا ئەو بە زۆر هۆکارو نموونە وەک سیمبولی خەباتکارێکی کورد و تێکۆشەرێکی کۆڵنەدری رێگای ئازادی کورد و کوردستان ناسراوە. ئەو بە هەقیقەت لەمەکتەبی کۆماری کوردستانەوە فێری کوردستانی بیرکردنەوە بوو، فێری خۆشەویستی خاک و خەڵک و فێری پەیمان وەفاداری تاسەر بە کوردستانی داگیرکراو بووە. ئەو بوو بە سیمبولی مقاومەتی شۆڕشگێرانە و کۆڵنەدان لەبەرامبەر زۆرداری و ستەم وبێعەداڵەتی داگیرکەراندا . فەتاحی کاویان، تێکۆشەری دیاری ناوڕێزەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە ڕێکەوتی 18ی ژانویەی 2017 لە ناو کۆڕی هاوڕێیانی و لە قەلای دێمۆکڕات دا بۆ هەمیشە ماڵاوایی لێکردین و لە ناو خەم وپەژارەی کۆڕی یارانیدا تەرمی پیرۆزی لە گۆڕستانی شەهیدان لە کۆیە بە خاک سپێردرا. یادی کاک فەتاحی کاویان بۆ هەتایە لەدڵدا زیندوو.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کانادا

yadi-fatah-kawyan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 599 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact