. . . .


22 Jan 2017

بەڕێوەچوونی کۆڕێکی ماتەمینی بۆ شەهیدانی یەلدا و کاک فەتاح کاویان ل?


ناوەندی هەواڵ- سویس: كۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموكراتی كوردستان، یه‌كیه‌تی كاوان و یه‌كیه‌تی ژنانی دێموكراتی كوردستان ئێواره‌ی ڕۆژی ٢١ی ژانویه‌ی ٢٠١٧ كۆڕێكی ڕێزگرتنی له‌ ژیان، خه‌بات و مه‌رگی سه‌ربه‌رزانه‌ی شەهیدانی یه‌لدای خوێناوی.
نه‌مر كاك فه‌تاح كاویان و هاوڕێی جوانه‌مه‌رگ ئازاد هوونه‌ر پژوو له‌ شاری بیلی وڵاتی سویس پێك هێنا. له‌و كۆڕه‌ ماته‌مینیه‌ دا كه‌ سه‌ره‌تا به‌سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و ساتێك بێده‌نگی وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌ستی پێكرد، له‌ لایان كاك ڕه‌حمه‌ت ئیبڕاهیمیان به‌رپرسی به‌شی ته‌شكیلاتی حیزب له‌ وڵاتی سویس باسێك له‌مه‌ر مه‌به‌ستی كۆڕه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌شداران كرا. نیشاندانی فیلمێكی تایبه‌ت به‌ ژیان و خه‌باتی شه‌هیدانی شه‌وی یه‌لدا به‌شی دواتری كۆڕه‌ ماته‌مینه‌كه‌ بوو له‌ لایان كاك ڕه‌حمان ئێبڕاهیم زاده‌وه‌ چه‌ند بابه‌تی ئه‌ده‌بی و حه‌ماسی په‌یوه‌ندی دار به‌ یه‌لدای خوێناوی و كۆچی دوایی نه‌مر كاك فه‌تاح كاویان پێشكه‌ش كرا. له‌ بڕگه‌یه‌كی دیکەی ئەو مەراسیمە‌ دا، له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی پڕ له‌ وره‌و باوه‌ڕدا دۆست و ئه‌ندامانی حزب به‌ ئارامی گوێیان دایه‌ وته‌كانی مامۆستا عه‌بدووڵا حه‌سه‌نزاده‌ كه‌ له‌ كۆڕی ماته‌مینی نه‌مر كاك فه‌تاح دا كردبوویانن. بە دوای ئەوە دا كاك ڕه‌حیم ڕه‌حمانزاده‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزب كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌مر كاك فه‌تاح خزمه‌تی به‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه‌ باسێكی له‌ سه‌ر گه‌وره‌یی كاك فه‌تاح پێشكه‌ش به‌ به‌شداران كرد. بڕگه‌ی كۆتای كۆڕه‌كه‌ ته‌رخان كرابوو بۆ ڕێزگرتن له‌ ڕووحی هاوڕێیی كۆچكردوی حیزب، ئازاد هوونه‌ر پژوو، كه كورته‌یه‌ك له‌ژیان نامه‌ و برووسكه‌ی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ حیزب و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌ نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌، ئه‌ندام و دۆستانی حزب له‌ وڵاتی سویس له‌ لایان زاهید شاعیری به‌رپرسی كۆمیته‌ی سویس پێشكه‌ش كرا. شایانی باسه‌ چه‌ندین بابه‌تی دیکە وه‌ك هۆنراوه‌، وێنه‌ و فیلمی په‌یوه‌ست به‌و كۆڕه‌وه‌ كه‌ له‌ لایان ڕێبوار مووسه‌وی به‌رپرسی یه‌كیه‌تی لاوان و‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كۆڕه‌ ئامادە کرابوون،ناو ئاخنی به‌رنامه‌كان بوون.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس
وێنەکانی ئەو کۆڕیادە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 361 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact