. . . .


16 Jan 2017

هەیئەتێکی کومیتە ناوچەی ئۆسفۆڵدی حدک، سەردانی حیزبی سۆسیالیست چەپ??


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: پاشنیوەرۆی رۆژی دووشەممە ١٦ی ژانویەی ٢٠١٧ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتە ناوچەی "ئۆسفۆڵد"ی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی هاورێ حەسەن غەمبار ئەندامی کومیتەی ناوچەی ئۆسفۆڵد، سەردانی کومیتەی پارێزگای "ئۆسفۆڵد"ی حیزبی سۆسیالیست چەپی نۆڕوێژی و لە شاری "مووس" کرد و لە لایان بەرپرسانی ئەو حیزبەوە لە سنوورەکە، بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا. سەرەتا "لەیف کریستەنسەن" بەرپرسی یەکەمی حیزبی سۆسیالیست چەپی نۆڕوێژی SV لە پارێزگای ئۆسفۆڵد، خۆشحاڵیی خۆیانی لەو دیدار و چاوپێکەوتنە دەربڕی. پاشان هەئیەتی کومیتەی حیزب باسێکیان سەبارەت میژووی حیزب و جێگە و پێگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا پێشکەش کرد و ئاماژەیان بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ئێعدام و ئەشکەنجە و راوەدوونان و زەبروزەنگی کۆماری ئیسلامی دەرهەق بە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و هاوکات وەڵامی پرسیارەکانیان لە لایان حیزبی سۆسیالیستەوە درایەوە. لە کۆتاییدا بۆ پەیوەندی و هاوکاریی زیاتری دوولایەنە، چەند پێشنیار و تیبێنی و سەرنجێک خرانە ڕوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستان- نۆڕوێژ
hdk-sos-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 641 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact