. . . .


16 Jan 2017

بەشداری هەیئەتێکی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان، لە سمینارێکی سک?


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی جانیواری ٢٠١٧ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی ئوتریش،ی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان، لە سمینارێکی دکتور کاوە مەحموود سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان، کە لە شاری وییەنی پایتەختی ئوتریش پێک هات بەشدارییان کرد. لەو سمینارەدا بەڕێز سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان، باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای کوردستان بەگشتی، جێگە و پێگەی کورد لە ئاستی ناوچە و جیهان و هەروەها ئەو بارودۆخەی کە ئیستا هەرێمی باشووری کوردستانی تێکەوتووە پێشکەش کرد.
دوای وتەکانی بەڕیز کاوە مەحموود، دەرگای پرسیار و وڵام بە ڕووی بەشداران دا کرایەوە، کە لەو بەشە دا، خاتوو بەهار حەمزەنژاد، بەرپرسی کومیتەی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە ئوتریش، چەند پرسیارێکی سەبارەت بە پەیوەندی حیزبی شیوعی لەگەڵ حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستان، پەیوەندی نێوان ئەو حیزبە و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بارودۆخ و چارەنووسی کچان و ژنانی ئیزەدی کە لە ژێر دەسەڵاتی تێرۆریستانی داعش ڕزگاریان بووە و هەروەها جێگە و پێگە و ڕۆڵی ژنان لە حیزبی شیوعی کوردستان دا هێنایە زمان، کە زۆر بە وردی لە لایەن بەڕێزیانەوە وڵام درایەوە.

یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان- ئوتریش
yjk-parti-syoei2017-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 422 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact