. . . .


15 Jan 2017

دیداری هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک لەگەڵ دوو ئێنیستییۆی بە ناوبانگی ئاڵم?


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: ڕۆژی هەینی رێکەوتی 13/01/2017 هەیئەتێکی کومیتەی ئاڵمان،ی حیزبی دیموکارتی کوردستان چاو پێکەوتنێکی لەگەڵ دوو ئەنیستیتۆی بە ناو بانگی ئاڵمانی لە شاری برلین پێک هێنا. وەفدێکی کۆمیتەی حدک لە ئاڵمان کە پێک هاتبوون لە بەرێزان سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی کۆمیتە و سامان ئیقباڵ نژاد کادری بەشی پێوەندیەکان، لە بنکەی نوێنەرایەتی ئەنیستیتۆی هاین ریش بوڵ سەربە حیزبی سەوزی ئاڵمان لە شاری برلین لەگەڵ بەرێز باوکە باومان Bauke Baumann بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا کۆبوونەوە . لەو چاوپێکەتنەدا سەرەتا هەیئەتی حیزب باسێکی لە مێژووی حیزب و هەوڵ و تێکۆشانەکانی ئەو حیزبە بۆ دێموکراسی لە ئێران و مافی دیاری کردنی چارەنووسی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد. هەرلەو پێوەندیەدا بیرو راو رێگای چارەسەریەکانی حدک خرانە بەر باس . لە تەوەرێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا هەیئەتی حدک باسی لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێو خۆی ئێران کرد، وەک وەزعیەتی خراپی ئابووری و ئایینی و کێشە کۆمەڵایەتیەکان کە رۆژ بەرۆژ قوڵتر دەبنەوە و پەرەدەستێنن. هەروەها پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و ئیعدام و ئەشکەنجەی لاوان و تیرۆری خەباتکارانی ئازادی خواز لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە باسی لەسەر کرا. بەرێز باومان Bauman سەرەتا خۆشحاڵی خۆی لەو چاو پێکەوتنەدا دەڕبڕی و بەکورتی باسی ئامانجەکان و چۆنیەتی خەبات و تێکۆشانی ئەنیستیتۆی هاین ریش بۆل Heirich Böll Stifftung کرد .لە پێوەندی لەگەڵ ئێراندا کوتی کە ئەوان دەفتەری نوێنەرایەتیان لە ئێران نییە . بەداخەوە بەدوای ئەوەی دا کە چەند ساڵ لەمەوبەر کۆنفرانسێکیان بۆ نزیک کردنەوەی ئوپوزیسیونی دەرەوە و نێو خۆی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان پێک هێنابوو ئەنیستیتۆکەی ئەوان لەلایەن ئێرانەوە بە لایانگری لە ئوپوزیسیونی ئێرانی تاوانبار کرا، هەر بۆیە لەو کاتەوە ئێمە تەنیا دەرفەتمان هەیە کە لە ئاڵمان پشتیوانی لە پڕۆسەی دێموکراسی خوازی بکەین. شایانی باسە کە ئەنیسیتۆی هاین ریش بوڵ بەکارو تێکۆشانی خۆی هەوڵ دەدا سیاسەت و ئامانجەکانی حیزبی سەوزەکان لە ئاڵمان و دونیا پەرە پێبدات
هەرهەمان رۆژ وەفدی حدک چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هەیئەتی ئەنیسیتۆی فریدریش نۆمان کە پێک هاتبوون لە بەرێزان خاتوو ماریا شەنادەMaria schneider بەرپرسی بەشی پێوەندیەکانی ئاسیا و خاتوو دیانا لونا Diana lunaبەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا پێک هێنا . لەو چاو پێکەوتنەدا کە ماوەی کاتژمێرو نیوێکی خایاند سەرەتا هەیئەتی ئەنیستیتۆی فریدریش نۆمان باسێکی کۆرتیان لەسەر کارو چالاکی و هەروەها بەرپرسایەتی ئەنیستیتۆکەیان لە بەشەکانی خۆیان دا کرد . لە ناو باسەکەیاندا ئاماژەیان بەو کرد کە ئەنیستیتۆ نزیکایەتی لەگەڵ حیزبی لیبراڵی ئالمان هەیە وهەوڵ دەدەن لە رێگای کۆرو کۆبوونەوە و سمینار خەلک لەژیانی سیاسی بەشدار بن و بەم جۆرە گرینگی ئازادی و دێموکراسی زیاتر بچێتە نێو ژیانی خەڵکەوە. لەو پێوەندیەدا هەوڵ دەدەن حیزبی لیبراڵی ئاڵمان لە کێشەو پێشێل کارییەکانی مافی مرۆڤ ئاگادار کەنەوە . لە دوای روونکردنەوەکانی هەیئەتی ئەنیستیتۆ، وەفدی حدک باسێکی لەسەر مێژووی حیزب و کارو چالاکیەکانی حیزب کرد . پاشان کەندو کۆسپەکانی پێک هێنانی سیستمی سیاسی ئێران کەتا ئێستاش لەسەر ئەساسی یەک نەتەوە و یەک زمان و یەک وڵات دەچێتە پێش، بێ گوێدان بەو راستییە کە ئێران وڵاتێکی فرە نەتەوەیە هاتنە بەر باس و لێدوانیان لەسەر کرا. هەروەها باس لەسەر ئەوەش کرا کە لە ماوەی دەستەڵاتداریەتی کۆماری ئیسلامی تەواوی دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری و بەرێوەبەری لەژیر رکێفی دەوڵەتی حاکم بەسەر ئێران دایەو مافی کەمایەتییە نەتەوەکان پێشوو پێشیل دەکرێ و هیچ گرینگیەکیان پێ نادرێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستان - کۆمیتەی ئاڵمان
dedar1-2017-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 236 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact