. . . .


12 Jan 2017

دیداری نێوان هەیئەتێکی ح د ک و پارتی کرێکارانی نۆروێژ لە شاری فریدریکس?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە ١٢ی ژانویەی ٢٠١٧ی زایینی، هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرستی هاوڕی ناسر قادرپوور، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کومیتەی گشتی و هاوڕێیەتی بەڕێزان "غەفوور ساڵحزادە" بەرپرسی کومیتە ناوچەی ئۆسفۆڵد و "حەسەن غەمبار" و "ئۆمێد عەلیپوور" ئەندامانی کومیتە، سەردانی کومیتەی فریدریکستادی پارتی کرێکارانی نۆڕوێژیان کرد و لەلایان بەڕێزان "سیری مارتینسەن" بەرپرسی ئەو کومیتەیە و ویکتۆر کریستیانسەن"ی جێگرییەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
لەو دانیشتنە دۆستانەدا، کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و بارودۆخی کورد بە تایبەتی هاتنە بەر باس و را و سەرنج.
لە میانەی ئەو باس و گفتوگۆیانەدا، هەیئەتی حیزبی باسیان لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و زەبروزەنگ و ئێعدامی لاوان و کوشتنی کۆڵبەران و تیرۆری خەباتکاران و رێبەرانی کورد لە لایان کۆماری ئیسلامییەوە کرد و وەک دوا نموونەش، ئاماژەیان بە کردەوە تیرۆریستییەکەی کۆماری ئیسلامی لە شەوی یەڵدای خوێناویدا کرد کە تێیدا حەوت کەس لە باشترین رۆڵەکانی گەلی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستان شەهید بوون و چەند کەسیش بریندار بوون. لە کۆتاییدا هەردوو لا، بۆ هەرچی باشتربوونی پەیوەندییەکان وهاوکاریی زیاتر، کۆمەڵێک بابەت و پێشنیاریان خستە ڕوو.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ
hdk-krekaran-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 477 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact