. . . .


7 Jan 2017

سەردانی بەشێک لە ئەندامانی حیزب، لاوان و ژنان بۆ لای شەکیلا قۆیتاسی


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی هەینی ٦ی ژانویە بەشێک لە ئەندامانی حیزب و کومیتەی بەڕێوەری وڵاتی سوید، بەڕێوەبەری دەرەوەی وڵاتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڕێوەبەری لاوان لە وڵاتی سۆئێد و ئەندامانی لاوان و ژنان بە مەبەستی هاودەردی و هاوخەمی کردن سەردانی شەکیلا قۆیتاسی کچی شەهید عەلی قۆیتاسی،یان کرد و پەیامی هاودەردی و هاوخەمی خۆیان و هەموو دۆست و هەواڵانی حیزبی و یەکێتییەکانی لاوان و ژنان لە دەرەوەی وڵاتیان پێگەیاند. لەو سەردانە دا سەرەرای دڵدانەوە و لە ئامێز گرتنی ئەو تاقانە یادگارییەی شەهیدی نەمر عەلی قۆیتاسی، چەپکە گوڵی ڕێزلێنان لە لایەن هاوڕێێان موژدە عەزیزی کچی شەهید و ڕێبوار برایم زادەییان کوڕی شەهید پێشکەش بە شەکیلا قۆیتاسی کچی شەهید عەلی قۆیتاسی کرا. شایانی باسە لەو سەردانەدا هەریەک لە جەعفەر ڕەسووڵی بەرپرسی لاوان لە دەرەوەی وڵات و موژدە عەزیزی ئەندامی بەڕێوەبەری کومیتەی گشتی وڵاتی سوید و کومیتەی لاوان لە دەرەوەی وڵات لە سەر ژیان و خەبات وتێکۆشانی شەهید عەلی قۆیتاسی قسەیان کرد. لە کۆتاییدا لە لایەن شەکیلا قۆیتاسی سپاسی هەموو میوانان کرا و هەر لەو کۆبوونەوەیەدا شەکیلا لە نووسراوەیەکی کورتدا کە بە نامە دایە دەست میوانان دەنووسێ: بابە گیان سڵاو ئەمڕۆ هاورێکانت لە لایەن حیزب،یەکێتی ژنان و یەکێتی لاوان هاتن بۆ لام. لەوێ نەبووی بابە گیان بەس ڕٶحت لەوێ بوو بابە گیان زۆر باسی گەورەیی و قارەمانەتی تۆیان بۆ کردم، ئاخر ئەوانیش وەک تۆ کوردن، من سپاسیان دەکەم کە هاتن بۆ لام. قەولم دا کە من لەمڕۆوە لە بەرێوەبەری یەکێتی لاواندا بەشداربم وەک ئەو قەولەی بە تۆمدا درێژەدەری ڕێگات بم. شەکیلا قۆیتاسی.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە لایەن کەس و کار و بنەماڵەی شەکیلا قۆیتاسییەوە کە لە شاری ئوپسالای سوید نیشتەجێن پێشوازییەکی گەرم لە هەیئەتی کومیتەکانی حیزب و یەکێتییەکانی لاوان و ژنان کرا.

وێنەکانی ئەو دیدارە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 362 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact