. . . .


6 Jan 2017

لە نۆروێژ وەڤدێکی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی ناوچەی "ئۆسفۆلد"ی "حدک"ی


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: بە مەبەستی هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و شەرمەزار کردنی کردەوە تیرۆریستییەکەی شەوی یەلدای خوێناوی بەردەم قەڵای دێموکرات و کۆمەڵێک پرسی دیکە، ڕۆژی ٥ شەممە ڕێکەوتی ٥ی جانیواری ٢٠١٧ی زایینی، وەڤدێکی بزوووتنەوەی گۆڕان لە وڵاتی نۆروێژ، سەردانی کومیتە ناوچەی "ئۆسفۆڵد"ی حیزبی دیموکراتی کوردستان،یان کرد و لە لایان ئەندامانی کومیتە ناوچەی "ئۆسفۆڵد"ەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا. سەرەتا هەیئەتی حیزبی سوپاسی هاوخەمی هەیئەتی بزووتنەوەی گۆڕان،یان کرد بۆ ئەو سەردانە و لە دانیشتێکی دۆستانەدا کە نزیک بە دوو کاتژمێری خایاند، وەڤدی میوان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆیان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەی شەهیدان، کردەوە تیرۆریستییەکەی شەوی یەڵدای بەردەم قەڵای دێموکراتیان مەحکووم کرد و پێناخۆشبوونی خۆیان راگەیاند.هاوکات هەردوو لا سەبارەت بۆ کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە چالاکیی رەوەندی کوردی و هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆڕوێژ ئاڵۆگۆڕی بیروڕایان کرد و لەسەر کۆمەڵێک کار و چالاکیی هاوبەش قسەیان کرد. هەردوو لا پێیان وابوو کە ئەو دانیشتن و کۆبوونەوانە بۆ لێکتێگەیشتن و هاوکاریی زیاتر پێویستە درێژەیان هەبێ و پەیوەندییەکان گەرموگوڕتر بن و بە کردەوە هەنگاوی بۆ هاوخەباتی و کاری هاوبەش هەڵبگرن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی نۆروێژ
goran-hdk-1-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 454 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact