. . . .


30 Dec 2016

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کۆڕیاد و پرسەی شەهیدانی شەوی یەڵدای خوێناویی


ناوەندی هەواڵ- کانادا: دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠١٦/١٢/٢۸ ی زایینی بەرانبەر بە ۹ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاویی، کۆڕیادێک بۆ بەرز ڕگرتنی یادی شەهیدانی شەوی یەلدای خوێناویی قەڵای دێموکرات، لە شاری ڤانکۆڤێری ڕۆژئاوای کانادا بەڕێوە چوو.
لەم کۆڕیادەدا ژومارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیانی نیشتەجێی ڤانکۆڤێر و دەوروبەر و هەروها نوێنەرانی چەند حیزب و رێکخراوی کوردستانی بەشداریان تێدا کرد .
سەرەتای کۆڕیادەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، بە تایبەتی شەهیدانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شەوی یەلدای بەردەم قەڵای دێموکرات لە کۆیە دەستیپێکرد.
پاشان بیاننامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە مەڕ پیلانە تێرۆریستییەکەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن ئەنوەر کەریمی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ڕۆژئاوای کانادا
خوێندرایەوە.
دواتر کاک سوران پاڵانی جێگری کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە کانادا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆیان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان، بابەتێکی لە سەر مێژووی پیلان و هەوڵە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ زەربە وەشاندن لە هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد. پاشان کاک کاوە سور چالاکی کورد لە ڤانکۆڤێر، وێڕای پێشکەش کردنی بابەتێک لە سەر پیلانی دوژمنانی کورد بۆ دژایەتی کردنی ئەو گەلە، ڕخنەی لە پەرتەوازیی و ناهاوئاهەنگی بۆ کاری هاوبەش لە نێوان حیزبە کوردستانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرت.
پێویستە بگوترێ ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندام و بەڕێوەبەرایەتی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران(حدکا) بەشداری ئەو کۆڕ یادە بوون و هاوخەمی خۆیان پێشکەشێ حیزبی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی ئەو شەهیدانە کرد.
لە کۆڕیادی شەهیدانی یەڵدای خوێناوی دێموکڕات کورتەیەک لە ژیاننامەی شەهیدانی شەوی یەڵدای قەڵای دێموکڕات بە دەستی ڕەشی ترۆریستی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئیران ، کە پێشتر لە کوردکاناڵ بڵاو کرابووەوە پێشکەش کرا. مەڕاسمی ئەو کۆڕیادە نزیک کات ژمێر ٦ی دوانیوەڕۆ کۆتایی پێهات.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کومیتەی ڕۆژئاوای کاناداـ ڤانکۆڤێر
وێنەکانی ئەو کۆڕیادە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 8210 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact