. . . .


29 Dec 2016

بەڕێوەچوونی ڕێپێوانێک لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە ڤییەن،ی پایت


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لەسەر بانگهێشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتە ئۆتریش رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩/١٢/٢٠١٦ کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ، بە بەشداری زۆربەی حیزب و ڕیکخروە سیاسیە کوردستانییەکانی جێگیر لەو وڵاتە، خۆپیشاندانێک بۆ ڕیزگرتن لەشەهیدانی شەوی یەڵدا و بۆ ریسوا کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک تاوانباری سەرەکی ئەو کردەوە ترۆریستیە بەرێوەچوو. دەسپێکی بەرنامە بەسرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پیکرد، پاشان لەلایەن کاک عەلی مازووچی پەیامی گشتی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان بە زمانی ئاڵمانی پێسکەش کرا. دوابەدوای ئەو پەیامی حیزب و ڕیکخراوە کوردییەکان بە زمانی کوردی لەلایان محەممەدی فەقی عەلی خوێندرایەوە. بەشێکی دیکەی بەرنامەکە دیاری کرابوو بۆ وتە و پەیامی نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکان کە بریتی بوون لە:
- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئۆتریش
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئۆتریش
- پارتی ئازادی کوردستان
لە درێژەی ئەو خۆپیشاندانە دا دەیان دروشمی جۆراوجۆر و سروودی شۆرشگێری گوترانەوە. مەیدانی ئەم چالاکییە بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وێنەی شەهیدانی شەوی یەڵدای خوێناوی دێمۆکرات ڕازابووەوە. نێوەرۆکی هەموو پەیام و بابەت و دروشمەکان، پشتیوانی لە تێکۆشەرانی دێمۆکرات، مەحکووم کردنی ئەم کردەوە ترۆریستیەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەر وەها بانگەواز بۆیەکگرتن و هاوکاری زیاتری هێزە سیاسیەکانی کورد لەمەیدانی کردەوە دا بوو. ئەو حیزب و ڕێکخراوانە چالاکانە لەو خۆپیشاندانە دا بەشداربوون:
-پارتی دێمۆکراتی کوردستان سوریە
- پارتی ئازادی کوردستان
- پارتی یەکیەتی دێمۆکراتی کورد لە سووریە
- پارتی یەکیەتی کورد لە سووریە
- حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
- حیزبی شیوعی کوردستان
- ڕێکخراوی پاڕێزەرانی کورد لە ئۆتریش
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- یەکیەتی خوێندکاران و لاوانی کوردستان ڕؤژئاوا
- یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
- ئەنجۆمەنی ئێزیدیان لەڤییەن
- ئەنجۆمەنی بزووتنەوەی گۆران

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش

وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 444 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact