. . . .


24 Dec 2016

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک دژ بە ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی لە و


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: بەمەبەستی ڕیسوا کردنی کردەوە تێرۆریستییەکەی شەوی ١ی بەفرانبار کە کۆمەڵێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لە نزیک بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبەکەمان کرد کردە ئامانج و بووە هۆی شەهید بوونی ٥ پێشمەرگە و ٢ کەس لە ئەندامانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی دێسامبری ٢٠١٦ی زایینی، حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا خۆپیشاندان و ئاکسیۆنێکی بەرینیان ڕێکخست.
لەو خۆپیشاندانە دا نوێنەری بەشێک لە حیزب و ڕێکخراوەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، کۆمەڵێکی زۆر لە ئەندام، دۆست و لایانگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا و دەیان کەس لە کوردانی خاوەن هەڵوێستی نێشتەجێی ئەو وڵاتە تێیدا بەشدار بوون.
ئەو خۆپیشاندان کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بە کاتی لەندەن، لە بەردەم جاسوسخانەی ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری لەندەن، بە سروودی دوژمن شکێنی ئەی رەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی سووورخەڵاتی گەلەکەمان، بە تایبەتی ٧ شەهیدی تەقینەوەکانی شەوی ١ی بەفرانبار دەستی پێکرد. پاشان کاک کەیوان شێرزاد ئەندامی کومیتەی گشتی حیزب لە بریتانیا لە وتەیەک دا ڕیزی بەرنامەکان و مەبەستی خۆپیشاندانەکەی بۆ ئامادە بووان باس کرد. پاشان دەیان درووشمی جۆراوجۆر بە زمانەکانی ئینگلیسی، کوردی و فارسی دژ بە ڕژیمی تێرۆریستی پەروەری ئیسلامی ئێران بە دەنگی بەرز گوترانەوە و چەندین سروودی شۆڕشگێرانەش بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدانە، لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە خوێندران.
بە دوای ئەوانە دا هاوڕێ یونس موکری، ئەندامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا بڕیارنامەی خۆپیشاندەران کە لە پێنج خاڵ پێکهاتبوو بۆ بەشداران خوێندەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە چەندین دەزگای ڕاگەیاندنی کوردی و خاریجی ڕێپۆرتاژیان لەو خۆپیشاندانە ئامادە کرد و تەلەفزیۆنی ڕووداو بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ ڕیپۆرتاژێکی تێروتەسەلی لەو خۆپیشاندانە بڵاو کردەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە سەدان لاپەڕە لە بەیاننامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە وەرگێڕدرابووەوە سەر زمانی ئینگلیسی بە سەر ڕێبوارانی ئەو شەقامە دا بڵاو کرایەوە و هاوکات دەقی هەمان بەیاننامە بە زمانی کوردیش بە سەر خۆپیشاندەراندا بڵاو کرایەوە.
ئەو ئاکسیوون و ناڕەزایەتییە کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب کۆتایی پێهات.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا

وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

ئەوەی خوارەوە دەقی بڕیاریارنامەیە کە هاوئاهەنگ لە هەموو وڵاتانی دەرەوە ڕادەستی کاربەدەستان و داودەزگا پەیوەندیدارەکانی وڵاتان دەکرێ.

داواکاریی خۆپیشانده‌ران سه‌باره‌ت به‌ تیڕۆڕه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ شه‌وی یه‌لدای حیزبی دێموکراتی کوردستان دا

ئێمه‌ حیزب و ڕێکخراو و که‌سایه‌تیه‌کانی به‌شدار له‌ خۆپیشاندانی ڕۆژی شەممە له‌ وڵاتی بریتانیاو شاری لەندەن که‌ بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین کۆ بوینه‌وه ‌له‌ به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌ تیڕۆڕیستیه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئیران له‌ به‌رده‌م ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دا له‌ شاری کۆیه‌ی باشوری کوردستان، ، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان به‌رز ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌ دژی تیڕۆڕ، ئیعدام، زیندانی کردن و ڕاوه‌دونانی چالاکانی سیاسی کورد و ئێرانی له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی تیڕۆریست په‌روه‌ری ئێرانه‌وه‌.

هه‌ر وه‌ها بۆ کۆتایی هێنان به‌ کرده‌وه‌ دژی مرۆڤیه‌کان و سیاسه‌ته‌ دژی کوردستانیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌و داوا کاریانه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌م حیزب و ڕێکراوه‌ کوردستانیه‌کان، حیزب و ڕیخراوه‌ ئێرانیه‌کان، حیزب وڕیکخراوه‌ جیهانیه‌کان و دام وده‌زگا نیو نه‌ته‌وه‌یی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان.

1 . داوا له‌ هه‌مو ڕێکخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان، له‌ هه‌مو دام و ده‌زگا نێونه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی به‌رگری له‌ مافی مرۆڤ و له‌ هه‌مو ده‌وڵه‌ته‌کان و ڕێکخراوه‌کانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ده‌که‌ین، ئه‌و کرده‌وه‌ تیڕۆڕیستیه‌ی کۆماری ئیسلامی مه‌حکوم بکه‌ن و سنورێک دانێن بۆ ده‌ست دریژیه‌کان و گێره‌ شێوێنیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و کۆردستان دا.

2 . داوا له‌ حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین که‌ هه‌رچی زووتر یه‌کبگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هێزێکی کاریگه‌رتره‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پیلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا ڕاوه‌ستن ، به‌رگری بکه‌ن و پاریزگاری له‌ خۆیان و هه‌مو تیکۆشه‌رانی نێو خۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکه‌ن.

3 . داوا له‌ هه‌مو حیزب و ڕیکخراوه‌ کوردستانیه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان ده‌که‌ین که‌ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و پاراستنی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی که‌ تا ئێستا وه‌ده‌ست هاتون و بۆ پێشگرتن له‌ ئاژاوه‌گێڕیه‌کانی کۆماری ئیسلامی و نه‌یاره‌کانی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، هه‌رچی زووتر یه‌کبگرن و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان پێک بێنن.

4 . داوا له‌ ناوه‌نده‌ حقوقی و مافی مرۆڤیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌کو دادگای لاهای، دادگای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان و دام وده‌زگا نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دیکه‌ ده‌که‌ین که‌ ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران په‌لکێش بکه‌ن بۆ داگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی، بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ په‌روه‌نده‌ی تیڕۆڕی ده‌یان ڕێبه‌ری سیاسی وه‌ک دوکتور قاسملو و سه‌دان تێکۆشه‌ری دیکه‌ی کورد و ئێرانی، ئیعدامی به‌ کۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسی، کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد و ده‌یان جینایه‌تی دیکه‌ که‌ به‌ ده‌ستوری ڕاسته‌وخۆی ئه‌وان ئه‌نجام دراون.

5 . داوا له‌ هێز و لایه‌نه‌ نێو نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌کان ده‌که‌ین چیدی ڕێگا نه‌ده‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوردستان دا، به‌که یفی خۆی تیڕۆڕ بکا و ئاژاوه‌ بنێته‌وه‌و له کار و باری وڵاته‌کان دا ‌ده‌ستێوه‌ردان بکا.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 477 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact