. . . .


18 Dec 2016

بەشداری ئەندامانی ح د ک لە ئاکسیۆنی ڕۆژی ئاڵا لە نۆرێنبێرگ،ی ئاڵمان


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: رۆژی ۱۷ دێسامبری ۲۰۱۷ ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی نۆرێنبێرگی ئاڵمان، بۆ بەرز ڕاگرتن و رێز و حوڕمەت دانان و بۆ ئەمەگناسی لە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان و رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ئاکسیۆنێکیان بە هاوبەشی لەتەک "ئەنجوومەنی دێموکراتیک و پاڕتی سوسیالیستی رۆژئاوای کوردستان و پاڕتی دێموکراتی باکووری کوردستان و کۆمکاری کورد"،بەرێوە برد. کوردانی نیشتمان پەروەر لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی ئەو شارە کۆبوونەوە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان ڕێزیان لە ئاڵا و گیانبازی پێشمەرگە گرت، هاوکات دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی ئەو ملیۆنان کوردەی کە چ لە ناوخۆ و کوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات، بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان کۆبوونەوە و ئاسکوونیان ڕێکخست. لە دەسپێکی ئەو ئاکسیۆنەدا، هاورێ ئاسۆ کرماشانی پەیامی کۆمیته ناوچەی نۆرێنبێرگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی خوێندەوە و پاشان پەیامی ئەنجومەنی دێموکراتیک و پاڕتی سوسیالیستی ڕۆژئاوای کوردستان پەیامی خۆیان پێشکەش کرد. ئەم ئاکسیۆنە لە کاتژمێر ۱۲ی نیوەرۆ دەستی پێکرد و کاتژمێر ۳ ی دوای نیوەرۆ کۆتای پێ هات. پێویست بە ئاماژەیە کە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب زۆر چالاکانە بەشداریان لەو رێوڕەسمەدا کرد.
norenberg.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 291 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact