. . . .


17 Dec 2016

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە بریتانیا بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی باشو?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لیژنەی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە لەندەن بەهاوکاری حیزب و لایەنەکانی هەرچوارپارچەی کوردسان خۆپێشاندانێك یان لەبەردەم ژمارە ١٠ی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا رێکخست.
ئەم خۆپێشاندانە سەرەتا بەسرووی ئەی رەقیب دەستی پێکرد. لەو خۆپێشاندەران کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵا و پێشمەرگە کوردستان، لە پایتەختی زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی بەڕێوە چوو و کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە ڕیزی یەکگرتوو دا و هەموو هاودەنگ داوای سەربەخۆیی،یان بۆ باشووری کوردستان کرد، کە ئەوە زیاتر لە ٢٥ ساڵە خاوەن دەسەلاتێکی سەربەخۆیە. هەرلەو پیوەندیەدا نامەیەك ئاراستەی ژمارە ١٠ سەرۆک وەزیرانی بریتانیا کرا.
لەو خۆپیشاندانە دا سرودی شۆڕشگێڕانە و دەیان درووشمی جۆراوجۆر بۆ گوترانەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە لە کۆتایی دا بەشداران بە هەڵپەڕکێی کوردی گڕوتینێکی زیاتر دا بە ڕێزی خۆپیشاندەران. کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەشێک لە ئەندامانی حیزب لەبریتانیا چالاکانە بەشداری ئەم خۆپێشاندانە بوون.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
xopishandani-srabaxoyi2016.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 8146 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact