. . . .


15 Dec 2016

بەڕێوەچوونی سمینارێک بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە لایەن ئێنێستیتۆی کو?


ناوەندی هەواڵ- فەڕانسە: رۆژی شەممە ڕیکەوتی ١٠/١٢/٢٠١٦ لە لایەن ئەنستیتوی کۆرد لە پاریس رێ و رەسمێک بە بۆنە ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، لە یەکێک لە هۆڵەکانی شارەداری ناوچەی ١٠ پاریس بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە کوردانی دانشتیووی پاریس و دەورو بەری و ژمارەیەک رۆشنبیر و ماموستای زانکوی فەرانسەوی بەرێوەچوو.
سەرتا بەڕێز کەنداڵ بەرپرسی ئەنستیتوو بەخێرهاتنی کۆرگیرانی بانگ هێشت کراو و سەرجەم میوانانی کرد وەک دەسپێک بەڕیز کەنداڵ چەند وتەیەکی لە سەر کۆمار و پێویستی ئەو یادکردنەوە پێشکەش کرد. دواتر کۆرگێرانی بە بەشداران ناساند بە دوا ئەوە دا کۆرتە فێڵمێکی کە ڵە ڵایەن بەرێز سمایل ماملێ ئامادەکرا بوو بە ماوە ٢٠دەقە لە سەر پەردە نیشان بەشدارن درا.
لە بەشی یەکەم دا کاک عەلی دوڵەمەری نۆێنەری حکومەتی هەڕێمی کوردستان لە فەرانسە و هەر وەها عەشیرەت خانمی ئەعڵم کە یەکێک ڵە کچە قۆتابیەکانی زەمانی کۆمار بوو بە کۆرتی بۆ ئامادەبووان قسەیان کرد،
ئینجا نۆبە گەشتە بەڕیزکاک جەلیل گادانی کە لە سەر داوا و دەعوەتی رەسمی ئەنستیتوو کورد لە پاریس بانگهێشتی ئەو مەراسمە کرا بوو. بەڕیز گادانی بە تێرو تەسڵی لە سەر چونیەتی پێک هاتنی حێزبی دیموکراتی کوردستان و بەدێ هێنەری کۆمار و کورتەیەک لە کارەکانی ئەو حیزبە و هەروەها بەرنامە رێ ورەسم و پانۆرامای رۆژی ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی کە مەوجودیەتی کۆماری کوردستانی تێدا ئێعلام کرا و بیرو بۆچونی ئەو کۆمارە بە بەڵگەنامەکانی چاپ کراو لە رۆژنامەی کۆماری کوردستانی ئەو سەردەم دا بۆ بەشدار بوان قسەێ کرد. پیویست بە ئاماژەیەکە هاوکات قسەکانی کاک جەلیل لە لایەن دوکتور سوهەیلا خانمی ماملێ بە زمانی فەرانسوی بۆ بەشدار بوان دەگوتراوە کە پێشوازێکی باش لە قسەکانی کاک جەلیل کرا.
لە بەشی دوومی بەرنامەکە دا ماموستایەکی زانکۆی فەرانسە، بەڕێز حەمید بوزئەرسەلان و حەسەنی شەرەفی بەشداریان کرد کە هەر کام لەو دوو کەسە لە باری مێژویی و ستراتژی و وەزعی ناوچە قسەیان کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە سمینارەکە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ دەستی پێکرد و کاتژمێر ٦ی ئیوارە کۆتایی پێ هات.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتە فەرانسە
وێنەکانی ئەو سمینارە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 302 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact