. . . .


4 Dec 2016

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی سویس،ی ح د ک لە کۆنگرەی پارتی سوسیالیستی سو


ناوەندی هەواڵ- سویس: لە سەر بانگهێشتی فەرمی حیزبی سوسیالیستی سویس، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرستی هاوڕێ خوسرەو مستەفا نژادو خاتوو پەروین شکوری، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرە و هەروەها ساڵەوەگەڕی دامەزرانی ئەو حیزبە دا کە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە 3 و 4ی دێسامبر بەردەوام بوو بەشداریان کردن و لە لایەن بەڕێز" پێتر گۆگ بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی پارتی سوسیالیستەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
هەیئەتی حیزبی پەیام و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان گەیاندە ڕێکخەرانی ئەو ڕێوڕەسمە و سپاسی پارتی سوسیالیستیان کرد کە بۆ ئەو ڕێورەسمە بانگهێشتیان کردوون. لە پەڕاوێژی ئەو ڕێوڕەسمە دا، هەیئەتی حیزبی توانیان چاویان بە نوێنەرایەتی چەندین پارتی سیاسی و کەسایەتی سیاسی و ناسراوی سویسی و بێگانە بکەوێ و لە نزیکەوە لەگەڵیان بکەونە باس و راوێژ و جگە لە ڕوونکردنەوەی سیاسەتەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و دانی ئاگاداری سەبارەت بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد دژ بە داهرکەرانی کوردستان، باسیان لە پێشێلکارییەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران دژ بە ئازادی و مافی رەوای کورد لە ئێراندا کرد. هاوکات هاوڕێیانی یەکێتی ژنان لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی یەکێتی ژنانی سوسیالیست چاوپێکەوتنیان پێک هێنا و سەبارەت بە ڕەوشی نالەباری ژنان لە ئێرانی ژێر دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی دا قسە و باسیان کرد. |
پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی خانەخوێ خۆشحاڵی خۆیان لە بەشداری هەیئەتی حیزبی دەربڕی و هیوایان خواست کە تێکەڵاوی دۆستایەتی هەردووک حیزب بەردەوام و بەرینتر بێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس
sp-hdk-swis2016.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 327 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact