. . . .


2 Dec 2016

لە ٢٠ی ساڵەی کۆچی دوایی دا، ئەندامانی حدک، چەپکە گوڵی ڕێز و وەفایان ل?


ناوەندی هەواڵ:- دانمارک: لە بیستەمین ساڵەى كوچى دوايى كەسايەتى شۆڕشگێر و تيكوشەرى به ناوبانگى ريزەكانى شورش و خەباتى ڕۆژهەڵاتى كوردستان و ئەندامى دەفتەرى سياسى حيزبى ديموكراتى كوردستان شەهید نەبى قادرى، هەيئەتيكى كوميتەى دانمارک،ى حيزبی دیموکراتی کوردستان به سەرپەرستى هاوڕێ هيوا زەبيحى و هاوڕێیەتی بەشيكى بەر چاو له ئەندامانى تيكوشەرى حيزب و دايه خه يال قادرى هاوسەری کۆچکردوو کاک نەبی، ڕۆژى هه ينى ڕێکەوتی 2/12/2016 بۆ ڕێزگرتن لە ڕابردووی پڕ لە شانازی ئەو مرۆڤە تێکۆشەرە کە هەموو تەمەنی خۆی و بنەماڵەکەی کردە قوربانی ئامانجە پیرۆزەکانی گەلەکەمان، چوونه سەر گڵكۆى ئەو شۆڕشگێرە گیانبەخترکردووە لە شاری کۆپێنهاگی پایتەختی وڵاتی دانمارک و بۆ جارێکی دیکە پەیمان و بەڵێنییان لەگەڵ ئەو ڕێبازە پیرۆزە نوێ کردەوە کە ئەو گەورە پیاوە، ژیانی لە پێناو دا لە دەست دا. لە سەر گڵکۆی شەهید نەبی، له لايەن بەرپرسى كوميته بەريز هيوا زەبيحى و بەريز ناسر پيرانى هاوريى ديرينى سەردەمى خەباتى شاخ، چەند وتەيەک له سەر خەبات و تێکۆشان و ڕابردووى پڕ لە شانازی فەرمانده و پيشمەرگەى ڕۆژه سەختەكانى خەبات شەهيد نەبى قادری پيشكەش كرا. پێویست بە ئاماژەیە کە هاوڕێیانی ئامادە بوو، بە دانانی شاخە گوڵ ڕێزیان لەو تێکۆشەرەی حیزبەکەمان گرت.
20salay-kak-nabi.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 329 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact