. . . .


1 Dec 2016

کۆبووەی هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاڵمان ح د ک لەگەڵ هەیئەتێکی رێکخراوی چە??


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: رۆژی سێ شەممە 29 ی نوامبر هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان پێکهاتوو لە هاوڕێیان خالیدی حەسەنپور ئەندامی رێبەری وسولتان گوڵاوی بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵمان ئاڵمان لە دەفتەری رێکخراوی چەپەکانی ئاڵمان لە شاری بێرلین، لەگەڵ هەیئەتێک لە چەپەکانی ئاڵمان پێکهاتوو لە ئاغای ئاندریاز گونتەر و بەرپرسی پێوەندییە نێوونەتەوێەکان و خانمی وویدرمان بەرپرسی کۆبووەوە .
هەیئەتی خانەخوێ سەرەتا داوایان لە هەیئەتی حیزب کرد کە سەبارەت بە مێژوو و ئامانجەکانی حیزب و هەروها بارودۆخی ئێران و پرسی کورد لەو وڵاتە بەرچاوو روونێکبدا. بۆ ئەو مەبەستە هەیئەتی حیزب سەبارەت بە مێژوی پێکهاتن و ئامانجە و ستراتیژی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ هەیئەتی خانەخوێ دوا و لە درێژەی باسەکانیدا تیشکی خستەسەر بارودۆخی سیاسی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی. لەپێوەندی لەگەڵ وەزعی ئیراندا بەرپرسانی حیزب بە درێژە باسی ناتەباییەکانی سیستەمی ئێران سەبارەت بە پرسی دێموکراسی و مافی کەماێەتییە ئاێنی و نەتەوییەکان و هەروها هەڵاواردنی ئابوری فەرهەنگی رێژیمی کۆماری ئیسلامییان دەرحەق بە گەڵانی ئێران کرد و لەو پێوەنیەدا قامکیان لەسەر باری خراپی گوزەران و بێدەرەتانی گەلی کورد لە رۆژهەڵات کوردستان دانا. لە بەشێکی دیکەدا هەیئەتی حیزب پەرژایە سەر پرسی مافی مرۆڤ و پێشێلکرانی چەند قاتی ئەو مافانە لەکوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە .
هەیئەتی رێکخراوی چەپەکان، خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە دەربری و نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری گەلی کورد لە کوردستانی ئێران نیشاندا و پێشیلکردنی مافی مرۆڤ و بێ عەداڵەتیان دەرحەق بە پێکهاتەکانی ئێران مەحکوم کرد. پێوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ ئۆپۆزیسیونی ئێران هەروەها ئاستی پێوەندییەکان لەگەڵ رێکخراوە کوردستانییەکان تەوەرێکی دیکە باسەکان بوون، کە لەلایەن هەیئەتی حیزبەوە وڵامی پێویستیان پێدرایەوە.
بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ پرسی چۆنیەتی ڕێکخستنی پێوەندییەکانی نێوان هەردوکلا، کە لە لایەن هەیئەتی خانەخوێوە ئامادەیی تەواو نیشاندرا کە لەمەوبەدواوە ئاستی پێوەندییەکانیان لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان گەرموگوڕتر و قوڵتر کەنەوە.
شایانی باسە کە رێکخراوی چەپەکان لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی پارلمانی لە ئاڵمان ١٠ لە سەدی دەنگەکانیان وەدەست هێناو و لە ئێستا دا خاوەنی ٦٤ کورسین لە پارلمانی ئاڵماندا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کۆمیتەی ئاڵمان
hdk-chapakan-alman.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 274 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact