. . . .


27 Nov 2016

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ح دک لە ڕێوڕەسمی ٣٨ ساڵەی دامەزرانی پارتی


ناوەندی هەواڵ-سویس: ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی نوڤامبری ٢٠١٦ له‌ شاری لوتزه‌رن-ی وڵاتی سویس، ڕێوڕسمێك به‌ بۆنه‌ی دامه‌زراندنی ٣٨ ساڵه‌ پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو. له‌و ڕێوڕسمه‌دا كه‌ هه‌زارن كه‌س له‌ كوردستانیان و هه‌ردووك كه‌سایه‌تی سیاسی و دیاری باكوری كوردستان: زووبه‌یر ئایدار ئه‌ندامی كۆنسه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی كۆما جڤاتا كوردستان( ك ج ك ) و دوكتۆر ڕه‌مزی كارتال هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل تێی دا به‌شدار بوون، به‌ فه‌رمی بانگهێشتنی كۆمیته‌ی سویسی حزبی دێموكراتی كوردستان كرابوو. هه‌یئه‌تێكی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ زاهید شاعیری به‌رپرسی كۆمیته‌ بەشداری ئەو ڕێوڕەسمەیان کرد. پەیامی کومیتەی سویسی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ لایان زاهید شاعیری پێشكه‌ش به‌ به‌شداران كرا، كه‌ تێیدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ بۆنه‌ی ٣٨ه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە پیرۆزبایی له‌ ئه‌ندام و لاینگرانی ئه‌و پارته‌ كرابوو، باسێكی كورتیشی له‌ سیاسه‌ت و بۆچوونه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان بۆ به‌شداران كرابوو. له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی کومیتەی حدک دا هاتبوو: گه‌له‌كه‌مان له‌و قۆناغه‌ی مێژوو دا له‌ بوونی پارت و ڕێكخراوه‌ دا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ته‌نیا شتێك كه‌ پێوسته‌ و له‌ هه‌موو چه‌كێك به‌ بڕشتر و به‌ كه‌مترین تێچوو ده‌ست ده‌كه‌وێ برایه‌تی و یه‌ك ڕیزیه‌ له‌ ناویاند، كه‌ حیزبی دێموكراتی كوردستان هەموو کات دەستپێشخەر بووە بۆ ئەو پرسە گرینگە. له‌ بەشێکی دیکەی ئەو پەیامە دا هاتبوو: چۆن هه‌ر تاكێكی كورد گومانی لەوە دا نیە‌ كه‌ كوردستان یه‌ك وڵاته‌‌، ده‌بێ به‌هه‌مان شێوه‌ش باوه‌ڕ بكه‌ن كه‌ دوژمنه‌كانیش وەک یەکن و هیچ جیاوازییەکیان نیە. بۆ دوژمنایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ هه‌رچوار وڵاتی داگیر كه‌ری كوردستان یه‌ك سیاسه‌ت په‌یره‌وده‌كرێ. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ په‌راویزی ئه‌و ڕێوڕسمه‌دا هەیئەتی حیزبی چاویان به‌ هه‌ردووك به‌ڕێزان: زووبه‌یر ئایدار و دوكتۆر ڕه‌مزی كارتال كه‌وت و باسیان له‌ هه‌لوومه‌رجی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سیاسه‌تی ئێستای حیزبی دێموكراتی كوردستانی بۆ كردن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ حیزبی دێموكراتی كوردستان ته‌نیا حیزب بوو له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان كه‌ په‌یامیان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكەش كرد.
hdk-pkk2016.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 263 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact