. . . .


21 Nov 2016

دیداری نێوان بەرپرسی پەیوەندییەکانی ح د ک لە وڵاتی ئوتریش و وەزارەتی ??


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٧ی نوڤامبری ٢٠١٦ی زایینی، دکتور عەلی مازوجی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کومیتەی ئوتریش،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە مەبەستی نوێکردنەوەی پەیوەندی نێوان هەردووک لا و باس لە سەر ئاڵوگۆڕە سیاسیەکانی کوردستان، ئێران و ناوچەی پڕ لە ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئوتریشی کرد و لە لایەن خاتوو دکتور " ئورلیکە تیلی و دکتور ئۆسکار وستینگەر، بەرپرس و کارناسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی ئەو وەزارەتخانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
هەردووک نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئوتریش وێڕای بەخێرهێنانی بەڕیز مازوجی، خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە دەربڕی، هاوکات پشتیوانی خۆیان لە بزوتنەوەی ڕزگاری خوازانەی کورد نیشاندا و ڕق و بێزاری خۆشیان لە هەمبەر ڕەفتاری وڵاتانی داگیرکەری کوردستان دژ بە گەلەکەمان هێنایە زمان. هێرش بۆ سەر ئازادیخوازانی گەلەکەمان لە باکووری کوردستان و گرتن و کوشتنی ڕۆڵەکانی کورد لەو بەشەی کوردستان تەوەرێکی دیکە دانیشتنەکانی پێک هێنا، لەو پەیوەندییە دا نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئوتریش، بە توندی ڕخنەیان لە حکومەتی تورکیە گرت و خوازیاری ئەوە بوون کە ڕێز لە ئازادی رادەربرێن و مافی گەلی کورد لەو وڵاتە دا بگرێ.
بەڕێز دکتور عەلی مازووجی لە بەشێکی دیکە قسەکانی دا ئاماژەی بە تێرۆری ڕێبەری مەزنی حیزبەکەمان دکتور عەبدلڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی کرد و داوای سەرلەنوێ وەگەڕ خستنەوەی پەروەندی ئەو تێرۆرەی کرد. بەڕیزیان بە ئاماژەی بە ماشینی تێرۆری ڕژیمی ئیسلامی ئێران و ئەو پاشخانە تێرۆریسییەی کە ئەو ڕژیمە هەیەتی ووتی: ئەگەر باس لە تێرۆر و دژایەتی لەگەڵ تێرۆرە، ئەوا ڕژیمی ئیسلامی ئێران گەورەترین سیستەمی تێرۆریستی جیهانە، هەر بۆیە داواکارم کە تەنیا کورد لە مەیدانی شەڕ لەگەڵ تێرۆریستاندا ناوی نەبرێ، بەڵکوو ولاتانی ئوروپایی دەبێ لە هەوڵی چەسپاندنی مافە ڕەواکانی کورد دا بن و هەوڵ بدەن کە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێسا نێودەولەتییەکاندا پشتگیری لە داواکارییەکانی گەلی کورد بۆ ئازادی و بە دەست هێنانی سەربەخۆیی و بنیات نانی وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ ئەو نەتەوە زوڵم لێکراوە بکەن.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئوتریش

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 341 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact