. . . .


15 Nov 2016

سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی کومیتەی نۆروێژی ح د ک بۆ پارلەمانی ئەو ?


رۆژی دووشەممە، ١٤ی نوامبری ٢٠١٦ی زایینی، هاوڕێ "ناسر قادرپور"، بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، سەردانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی کرد و لایەن بەڕێز "یوروند ریتمان"، ئەندامی پارلەمان و ئەندامی کۆمیتەی دەرەوە و بەرگریی پارلەمان لەسەر لیستی پارتی پێشکەوتنخوازەوە، بە گەرمی پێشوازی لێ کرا.
لەو دیدارەدا، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی و کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بێڕێزی و سووکایەتی بە چالاکوانانی مەدەنی و رۆشنبیران و کەسایەتییە سیاسییەکان و ئێعدامی لاوانی کورد لە لایان کۆماری ئیسلامی بە تایبەتی، خرانە بەر باس. هەروەها هاوڕێ "قادرپوور"، باسێکی گشتیشی لەسەر جێگە و پێگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و داواشی کرد کە پارتی پێشکەوتنخواز کە لە حکوومەتدا بەشدارە و پشتگیری لە خەباتی ڕەوای گەلی کورد دەکا، لە نفووز و تواناکانی خۆی کەڵک وەربگرێ و فشار بۆ کۆماری ئیسلامی بێنی کە ئاوڕ لە کێشەی کورد بداتەوە و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و زەبروەنگ بە دژی گەڵی کورد لە رۆژهەڵات کوردستان رابگرێ. ئەم باسانە لە لایەن بەڕێز "ریتمان"ەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا و ناوبراو خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەو دیدار و چاوپێکەوتنە دەربڕی و هیوای خواست کە لە داهاتوودا ئەو دیدارو چاوپێکەوتن و بیروراگۆڕینەوانە زیاتر بەردەوامییان بێ.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 386 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact