. . . .


13 Nov 2016

بەشداری ئەندامانی ح د ک لە خۆپیشاندانی ڕیسوا کردنی حکومەتی تورکیە ل???


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣-١١-٢٠١٦ی زایینی، بەشێکی بەر چاو لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری تورکوی وڵاتی فینلاند بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەی جەماوەری کە بۆ سەرکۆنە و ڕیسوا کردنی گیرانی هاوسەرۆکانی هەدەپە و پارلمانتارانی کورد لە باکوری کوردستان پێک هاتبوو. لەو کۆبوونەوەیە دا کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان، بە یەکگرتووییەکی بێ وێنە بە دانی درووشم و بەرزکردنەوەی وێنەی هاوسەرۆک و پارلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان " هادەپ"، نارەزایەتی توندی خۆیان دژ بە سەرکوت و گرتن و هێرشی پۆلیس و هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی تورکیە بۆ سەر ڕێکخراوە مەدەنی و خەڵکییەکانی ئەو ولاتە ریسوا کرد. پێویست بە ئاماژەیە کە نوێنەری زۆربەی هەرە زۆری حیزب و ڕیکخراوە کوردستانییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان لەو کۆبوونەوەیە دا بەشدا بوون و پەیامی خۆیان پێشکەش کرد. لە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردستان،یشەوە هاوڕێ وەستا ڕەحمان خالیدنژاد چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. هاوڕێ وەستا ڕەحمان وێڕای مەحکووم کردنی گێرانی تێکۆشەرانی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیە، هیوای خواست کە حکومەتی تورکیە عاقڵانە بیر بکاتەوە و هەوڵی سەرلە نوێ بۆژاندنەوەی پڕۆسەی ئاشتی بداتەوە لەو وڵاتە دا، چونکا درێژەی شەڕ و بێدەنگ کردنی ئازادیخوازانی کورد و تورک، زیان بە داهاتووی ئەو وڵاتە و دۆستایەتی نێوان هەردووک نەتەوەی کورد و تورک دەگەیەنێ. جێگەی باسە کە ئەو چالاکیە کاتژمێر ٤ی ئێوارە لە سەنتەری شاری تۆرکۆ دەستی پێکرد و دوای کاتژمێرێک بە خۆیندنەوەی دروشم و سرودی شۆرشگێری کۆتایی پێ هات.
finland-xopishandan2016.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 369 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact