. . . .


11 Nov 2016

سەردانی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا بۆ بنکەی سەرەک


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی هەینی رێکەوتی ١١ی نوامبری ٢٠١٦ کاتژمێر ٢ی پاشنیوەرۆ بەرێز مەولوود سوارە نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست سەردانی بنکەی سەرەکی ئەو رێکخراوەی کردو لەلایەن بەرێز لویس ئەیالا سکرتێری ئێس ئای،ەوە پێشوازی لێکرا.
سەرەتای دیدارەکە بەرێز لویس باسی لە دواین کاروچالاکی و هەلوێستەکانی ئێس ئای و هەروەها دوایین رووداوەکانی دونیا و بەتایبەت دەنگ نەهێنانی هێلێری کلینتۆن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد.
گرتنی کۆنگرەی ٢٥ی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست کە لە چەند مانگی داهاتوو دا دەبەسترێت و پرس و راوێژ و ئامادەکاری بۆ ئەو کۆنگرەیە تەوەرێکی دیکەی باسەکانی ئەو دانیشتنەی پێک هێنا.
باسی کورد بەگشتی و دواین رووداوەکانی تورکیە و دەستبەسەر کرانی بەرێز سەلاحەدین دیمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دێموکراتیکی گەلان(هەدەپە) و هاورێیانی، کەوتە بەر باس و ڕاوێژ، کە هەردووک لا هاودەنگ ئەو کردەوەی حکومەتی تورکیان سەرکۆنە کرد و بە پێشێلکاری ئاشكرای مافی مرۆڤ و ئازادی ئەحزاب لەو وڵاتە دا دانایە قەڵەم.
جێگای ئاماژەیە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ٢٨ی نوامبری ٢٠١٥ لە لواندای پایتەختی ئەنگۆلا وەک یەکەم حیزبی رۆژهەلاتی کوردستان بوو بە ئەندامی تەواو وەختی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست
hdk-si11-2016.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 8114 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact