. . . .


28 Sep 2016

کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی کرێکارانی بریتانیا کۆتایی بەکارەکانی هێنا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی سپتامبری ٢٠١٦ی زایینی، کۆنفرانسی ساڵانەی لیبەر پارتی بە وتەکانی بەرێز جێرمی کۆربین سەرۆکی دووبارە هەلبژێردراوی ئەم حیزبە کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
لەو کۆنفڕانسە دا هاوڕێ مەولوود سوارە نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا، هاوڕێ لەگەڵ نوێنەری چەند حیزب و ڕێکخراوی دیکەی کوردستانی، نوێنەرایەتی دۆزی رەوای کوردیان گرتە ئەستۆ و لە هەموو دیدار و چاوپێکەوتنەکانیان کە لەگەڵ وەزیر، ئەندامانی پارلەمان، نوێنەری وڵاتان و کەسایەتییە ناسراوە بریتانی و جیهانییەکان ڕێکیان خست، باسی سەرەکی دۆزی ڕەوای کورد، ناساندن و داواکاری مافەکانی خەڵکی و کوردستان و ئەو پێشێلکارییانە بوو کە لە لایەن ولاتانی داگیرکەری کوردستانەوە دەرحەق بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان پەیرەو دەکرێ.
لە ڕۆژی دووهەمی ئەو کۆنفڕانسەش دا، بەڕێز مەولوود سوارە، لە نزیکەوە لەگەڵ چەندین کەسایەتی و نوێنەری وڵاتانی جیهان چاوپێکەوتنی کرد و باو و وخواسێکی گەرمو کوڕی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی کورد لە ئێران، ئەشکەنجە و ئێعدامی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و پشتگیری ڕژیمی تاران لە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی لەگەڵ دامەزراندن.
لە پاش وتەکانی، بەڕێز جێرمی کوربین پێشوازییەکی گەرمی لە نوێنەرانی حیزبە کوردستانییەکان کرد و چەندین وتەی بەنرخی هێنایە زمان.
نوێنەرانی کورد لەو دیدارانەیاندا توانیان دۆستێکی یەکجار زۆر بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان پەیدا بکەن و هەوڵیان دا کە ڕایەڵەکی دۆستایەتی و پەیوەندی لە نێوان کورد و بەشدارانی ئەو کۆنفڕانسە دا پێک بێنن.
پێویست بە ئاماژەیە کە نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە پەڕاوێزی کۆنفڕانسەکەدا لە نزیکەوە چاوی بە چەندین کەسایەتی سیاسی جیهانی و نوێنەری وڵاتانی بەشدار لەو کۆنفڕانسە دا کەوت و سەبارەت بە کێشەی کورد بە گشتی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان قسە و باسی لەگەڵ دا کردن کە بەشێکیان بریتین بوون لە:
- بەرێز ئین مەک نیکۆل سەرۆکی لیبەرپارتی
- بەرێز کارل بێلەنگەر (سەرۆکی پێشووی نەتەوەی) پارتی دێموکراتیکی تازە، کانادا
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 8062 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact