. . . .


28 Sep 2016

دیداری نێوان هەیئەتێکی ح د ک و نوێنەری پارتی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی سێپتامبری ٢٠١٦ی زایینی هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ولاتی نۆروێژکە پێکهاتوو لە هاوڕێیان ناسر قادرپوور بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب لە نۆروێژ و کاک کەریم ئەڵاوەیسی هاوکاری بەشی پەیوەندییەکان، سەردانی پارلەمانی ئەو ولاتەیان کرد و لەلایەن بەڕێز "بۆر وێگار" ئەندامی پارلەمانی حیزبی چەپ بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. لەو دانیشتنە دا چەندین تەوەری جیاواز کەوتنە بەر باس و ڕاوێژ و کە سەرەکی ترینیان باسی دۆزی ڕەوای کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو زوڵم و زۆری و چەوساندنەوە ڕێکخراوە بوو کە دژ بە گەلی کورد لە ئێراندا پەیڕەو دەکرێ. لە تەوەرێکی دیکە ئەو دانیشتنە دا باس لە هێرشەکانی حکومەتی تاران کرا بۆ سەر پێشەمەرگەکانی حیزب و شەهید کردنیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گوشارەکانی ڕژیمی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێران بۆ سەر گەلەکەمان. هاوکات باسێکی تێروتەسەل سەبارەت بە گیران، ئەشکەنجە و ئێعدامی جیابیران لە ئێران دا هاتە ئاراوە و لایەنی نۆروێژی بە بایەوەخەوە سەرنجی دایە. هەر لەو پەیوەندیەدا بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزب لە نۆروێژ هاوڕی ناسر قادرپوورداوای لە جێگری سکرتێری گشتی و ئەندام پارلەمان بەرێز بۆر وێگار کرد کە حیزبی سوسیالیستی چەپ، وەک چۆن هەموو کات پشتگیر و پشتیوانی دۆزی ڕەوای کورد بووە، هەروا پێشقەدەم بێت بۆ هەر هەوڵێک کە بە ئاڕاستەی ڕزگاری نەتەوەیی کورد لە رۆژهەڵات کوردستان دێنە ئاراوە. باسی پەنابەران و چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ کەیسی ئەو کەسانەی کە بە هۆی شۆڕش و خەبات دژ بە ڕژیمی ئێران پەڕیوەی هەندەران بوون و لە وڵاتی نۆروێژ گیرساونەتەوە بەشێکی دیکە ئەو دیدارەی پێکهێنا. لە کۆتایی ئەو دانیشتنە دا جگە لە پێداگری بۆ پتەوتر کردنی پەیوەندییەکان و هاوکاری نێوان هەردووک حیزب، هەیئەتی حیزبی سپاسی حیزبی سوسیالیستی چەپ،یان کرد کە بە درێژایی دەیان ساڵی رابردوو پشتگیر و پشتیوانی کورد و بزووتنەوە ڕەواکەی بووە.
kdp-sosialisti-chap.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 388 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact