. . . .


20 Sep 2016

دیداری نوێنەری ح د ک لەگەڵ چەندین کەسایەتی سیاسی، لە ئێوارەخوانی پار


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: پاش ئەوەی کە نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا، لە سەر بانگهێشتی فەرمی پارتی لێبرال دیموکرات و بۆ جاری یەکەم لە کۆنفڕانسی ئەو پارتە دا بەشداری کرد، توانی زنجیرەیەک چاوپێکەوتن و دیدار لەگەڵ کەسایەتی و باڵوێز و زەرۆکی حیزب و ڕیکخراوە جیهانییە بەشدارەکان پێک بێنێ. پاش نیوەرۆی ڕۆژی دووهەمی ئەو کۆنفڕانسە، کاتژمێر ٦ بۆ ٧ی ئێوارەخوانێک بۆ گشت میوانەکان لە هۆتێل هێلتۆن ڕێکخرا.
ئەو ئێوارەخوانە بە بەشداری سەرجەم میوانانی نێونەتەوەیی و هەروەها کۆمیتەی پیوەندیەکانی دەرەوەی لیبرال دێموکرات و بەشێکی زۆر لە ئەندام پارلمانی سەر بەو حیزبە و سەرۆکی پارتی لیبرال بەرێز تیم فارۆن بەڕێوەچوو.
لە کاتی پشوو دا بەڕیز مەولوود سوارە لەلایەن خاتوو هاریەت شۆنی بەرپرسی ئۆفیسی نێونەتەوەی و سەرۆکی بنیاتی دیمۆکراسی پرۆگرام لە پارلمانی بریتانیا بە بەڕێز تیم فارۆن،ی سەرکی پارتی لێبرال ناسێندرا و بەڕێزیشیان بە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەۆحەی لیبرال دێموکراتی پێشکەشی بەرێزیان و کۆنفڕانسەکە کرد کە زۆر بەسوپاس و پێزانین لە حیزبی دێموکراتی کوردستان وەریان گرت و قەدردانیان کرد و پشتیوانی خۆیان لەدۆزی رەوای کورد دوپات کردەوە.
هەر لەمیانەی قسەکانیدا بەرێزیان لە پیوەندی لەگەل پرسیاری نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان لەسەر پرۆسەی راپرسی گەلی باشووری کوردستان وتی: ئێمە بە تەواوی هێزمانەوە پشتیوانی لەو بڕیارەی گەلی کورد دەردەبڕین و کورد مافی خۆیەتی کە ئازاد و سەربەست بژی.
پێویست بە ئاماژەیە کە نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە پەراوێزی ئێوارەخوانەکە دا توانی چاوی بە کۆمەڵێک کەسایەتی ناسراو و دیاری بریتانی و وڵاتانی دیکەی بەشدار بوو لەو کۆنفڕانسە دا بکەوێت و لە نزیکەوە سەبارەت بە خەباتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حزوری پێشـمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆ وڵات، گرتن، ئەشکەنجە و ئێعدامی تێکۆشەرانی کورد و نەیارانی سیاسی ئێرانی لەلایەن رژیمی کۆماری ئیسلامیەوە و هەروەها دەستوەردانی ڕژیم لە کاروباری وڵاتی دراوسێ، ناردنە دەرەوەی تێرۆر و پشتیوانی لە گرووپە و تاقمە تێرۆرسیییەکان لە هەر چوار سووچی جیهان، قسە و باسیان لەگەڵدا بکات و ئاگادارییان بداتێ.
بەشێک لەو کەسایەتییانەی کە نوێنەری حیزب دیداری لەگەڵدا پێک هێنان بریتی بوون لە:
بەرێز ئێریك بوش جاپ –حکومەتی جەزیرەکانی کیمەن
بەرێز لۆرد ویلام والێس
بەرێز خاتوو بارۆنێس نۆرتوفەر نوێنەری سەرۆك وەزیران بۆ کاروباری تجارت لە ئانگۆلا
بەرێز جاناتۆن فریەر نوسەر و مامۆستا و جێگری بەرپرسی دەنگ بۆ ئەوروپا
خاتوو رۆس سکۆت جێگری سەرۆك لەلیبرال دێموکرات بۆ یەکیەتی ئەوروپا
خاتوو وێندی کیرلی پۆپی ئەندامی ژووری پیوەندیە نێونەتەوەیەکان.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 8042 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact