. . . .


19 Sep 2016

بەڕیوەچوونی کۆڕیادی شەهیدانی بێرلین و شەهیدان ئازاد ئاڵی و ئەمیر ن??


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٨ ـ ٠٩ ـ ٢٠١٦ کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد لە شاری لینشۆپینگ کۆڕیادێکیان بۆ یادی ٢٤ ساڵەی شەهیدانی بێرلین، شەهید دوکتور سەعید شەرەفکەندی و کاک فەتاح عەبدوولی و کاک هومایون ئەردەڵان و ئاغای نووری دێهکوردی و هەروەها شەهیانی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەهید ئازاد ئاڵی و شەهید ئەمیر نستانی پێکهێنا.
پێشەکی لە لایەن کاک ئازاد سولێمانی وەک بەرێوەبەری بەرنامە بەخێرهاتنی هەموو لایەک کرا و دواتر ڕیزی بەرنامەکانی کۆڕیادەکەی پێشکەش کرا.
سەرەتای کۆڕیادەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕووحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر چەند شێعر و هەڵبەستی تایبەت بەم بۆنەوە لە لایەن بەرێوەبەری بەرنامەوە پێشکەش کران.
دواتر لە لایەن کاک محەممەد نستانی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە شاری لینشۆپینگ چەند وتەیەکی بە مەبەستی کردنەوەی کۆڕیادەکە پێشکەش کران و هاوکات بەخێرهاتنی نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکان و کەسایەتی و کۆمەڵە کوردی و سینفی‌یەکانی بەشداری کرد و لە لایەن کۆمیتەوە ڕێز و تەقدیری ئەندامانی بۆ خەباتی نەپساوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەربری و هیوای خواست کە حیزبەکان لە دەوری یەک پلاتفۆرمی سیاسی بۆ بەرژەوەندی گەل کۆببنەوە.
پاشان کاک حەمەرەسووڵ کەریمی ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان وەک کوڕگێری ئەسڵی ئەم کۆڕیادە باسەکەی خۆی لە چەند تەوەردا پێشکەش بە بەشدارانی کۆڕیادەکە کرد.
شایانی باسە کە ئەندامی ڕێبەری حیزب بە پێشکەش کردنی باسێک لە سەر خەبات و تێکۆشانی شەهید دوکتور سادق شەرەفکەندی، دەستی بە باسەکانی خۆی کرد و لەو پەیوەندی‌یەدا ئاماژەی بە ڕۆڵی شەهید دوکتور سەعید لە سەر چۆنیەتی بەریوەبەری و مودیریەت و کاری سیاسی و دیپلۆماتی بەرێزیان کرد. جیا لەوە باسێکی تێرو تەسلی لە سەر چۆنیەتی ئیدارە کردنی حیزب لە دوای شەهید بوونی دوکتور قاسملوو کرد و بە ئاماژە بە پڕ کردنەوەی جێگەی بۆشایی شەهید دوکتور قاسملوو لە لایەن شەهید دوکتور سەعیدەوەباسەکەی خۆی درێژەدا و گووتی کە دوکتور سەعید توانی کە ڕۆڵی سەرەکی بگێرێ بۆ ئەوەی نەبوونی دوکتور قاسملوو بە حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دیار نەبێ. خەباتی چڕوپڕی کاک دوکتور سەعید دوای شەهید بوونی دوکتور قاسملوو بوو بە هۆی ئەوە کە کۆماری ئیسلامی پیلانی تیرۆری بۆ دابڕێژێ و دواتر لە وڵاتی ئاڵمان و لە شاری بێرلین تیرۆرێکی ڕەش و ناجوامێرانە لە سەر شەهید دوکتور و هاوڕییانی بەریوەببا.
جێگەی ئاماژەیە کە لە بەشێک لە وتەکانی حەمەرەسووڵ کەریمی دا باس لە نەتەوەیی بوونی کاک سەعید وەک ڕێبەرێکی پێشکەوتووخواز و لێزان کرا بوو، بە ئاماژە بە نووسین و بە هەڵس و کەوتی شەهید دوکتور سەعید بەرامبەر بە پارچەکانی دیکەی کوردستان باسەکەی درێژەدا و دواتر چەند نموونەی لە سەر نەتەوەیی بوون و شێوەی هاوکاری لە نێوان ڕێکخراوەکان دا باس کرد.
لە بەشێکی دیکەی باسەکەی ئەندامی ڕێبەری حیزبدا، باس لە خەبات و تێکۆشانی ٧١ ساڵەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا بوو. بە ئاماژە کردن بە دامەزرانی حیزب و درووست بوونی کۆماری کوردستان لە لایەن ڕێبەری لێوەشاوەی حیزب، پێشەوا قازی محەممەدەوە، فەلسەفەی درووست بوونی حیزبی بۆ بەشداران باس کرد و بە ئاماژە کردن بە سەربەخۆیی سیاسی و سەربەخۆیی بریاردانی حیزب کۆمەڵێک فاکت و بەڵگە و نموونەی بۆ بەشدارن هێنانەوە و خەباتی فڕە ڕەهەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە قۆناخی ئەمرۆی خەبات دا شی کردەوە و بەشداری چالاکانەی حیزب لە کۆڕو کۆبوونەوەکان و لە خەباتی سیاسی و تەشکیلاتی لە نێوخۆی وڵات دا بە کاری ئەسڵی و سەرەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێناسە کرد.
دواتر لە سەر خەبات و تێکۆشانی کادرو پێشمەرگەکان لە نێوخۆی وڵاتدا و حزووری پێشمەرگە لە نێو خەڵک دا بە ئەرکی سەرەکی حیزب زانی و لەو پەیوەندی‌یەدا باسی لە خەباتی ١٠ ساڵەی ڕابردووی حیزب و چوونەوە کادرو پێشمەرگەکان و شێوەی خەباتی پێشمەرگانەی سەبارەت بە لێک گرێدانی خەباتی شاخ و شار و تیمەکانی تەشکیلاتی بە وردی باس کرد و مەبەستی چوونەوەی پێشمەرگەی بۆ نێوخۆی وڵات شی کردەوە و ڕێزی لە خەبات و تێکۆشانی هەموو شەهیدانی ئەم قۆناخەی حیزبەکەمان بە تایبەت شەهیدان ئازاد ئاڵی و ئەمیر نستانی گرت و گووتی: هەروەک چۆن لە ماوەی ٧١ ساڵی ڕابردوو دا ڕێبواری شێلگیر و درێژەدەری ڕێبازی شەهید پێشەوا قازی محەممەدین، بە هەمان شێوە درێژەدەری ڕیگەی خەباتی نوێترین شەهیدانی حیزب و گەلەکەشمان دەبین و بەم شیوەیە وێرای ڕیزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی ئەو شەهیدانە سوپاسی خەڵکی نیوخۆی وڵاتی کرد کە هەمیشە پشتیوانی سەرەکی هێزی پێشمەرگەی دێموکرات و حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون.
دواتر سوپاسی هەموو ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی بەشدار لەو کۆڕیادە دا کرا کە بە دانانی چەپکە گوڵی ڕیز لەبەردەم شەهیدان و بە ناردنی پەیامی هاوخەمی بەشداریان لەم کۆڕیادە دا کرد بوو.
کۆمیتەی پارتی دێموکراتی کوردستان لینشۆپینگ
کەرتی ڕێکخستی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لینشۆپینگ
حیزبی شیوعی کوردستان لینشۆپینگ
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان سوئێد
ناوەندی سوئێدی کوردی سوئێد
یەکیەتیی کەم ئەندامان و بەساڵاچوانی لینشۆپینگ
یەکیەتیی کوردانی لینشۆپینگ
دوایین بەشی ئەم کۆڕیادە خوێندنەوەی شێعرێکی بەهەست بوو کە بۆ شەهیدانی ئازاد ئاڵی و ئەمیر نستانی هۆنراوە بۆوە کە لە لایەن کاک عوسمان سولێمانی پێشکەش کرا و بەم شێوەیە دوای سوپاس ڕێز لە بەشداران کۆڕیادەکە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان سوئێد
بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 376 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact