. . . .


18 Sep 2016

ح د ک بۆ جاری یەکەم لە مێژووی خۆیدا، بەشداری کۆنفڕانسی پارتی لێبرال د??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی سێپتامبری ٢٠١٦ی زایینی، کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی لیبرال دیموکراتی بریتانیا لە شاری برایتۆن،ی دەستی بە کارەکانی کرد. لە سەر بانگهێشتی فەرمی ئەو پارتە و بۆ جاری یەکەم بەڕێز مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا بەشداری ئەو کۆنفڕانسە بوو.
کۆنفڕانسەکە کە بڕیار وایە لە نێوان ڕۆژانی ١٨ هەتا ٢٠ سپێتامبر درێژەی هەبێ، بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە وەزیر، پارلەمانتار، لۆرد و سیاسەتوانانی بریتانیا، نوێنەر و باڵوێزی وڵاتان و حیزب و ڕێکخراوە دەستە خوشکەکانی پارتی لیبرال، لە ژێر درووشمی " بڕیکسێت" واتە کشانەوە بریتانیا لە یەکێتی و ئوروپا و کارتێگەری و ڕەنگدانەوەی لە سەر ئەو هاوپەیمانەتییە، کاتژمێر ١١ی سەر لەبەیانی بە کاتی گرینویج دەستی بە کارەکانی کرد. لە پانێلەکانی ئەو کۆنفڕانسە دا چەندین کەسایەتی ناسراوی ئەو پارتە وەک: ڕۆبێرت وود تۆرپ برۆن، سەرۆکی پەیوەندییە نیونەتەوەییەکان، کاترین بیاردەر ئەندام پارلەمان، بارۆنیس سارا لووت فۆرد، وتەبێژی پارلەمان لە بەشی لۆردەکان، لۆرد پادی ئاش داون، سەرۆکی پێشووی پارتی لیبرال دیموکرات، کە ئیستا سەرۆکی بزووتنەوەی ئوروپایە و هەروەها لۆرد ویلیام والیس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە دیوی لۆردەکان قسەیان کرد. سەرجەم باس و خواسەکانی ڕۆژی یەکەم تەرخان کرابوو بۆ باس لە سەر کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئوروپا و کارتێکەری و سوود و زیانەکانی ئەو بڕیارە. هەر لەو پەیوەندییە دا بەشێکی بەرچاو لە ئامادە بووان ڕاوبۆچوونی خۆیان هێنایە زمان و لە لایەن کۆڕگێرانەوە ولام درانەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە لەمیانەی کۆبونەوەکەدا نوێنەری حیزب بەرێز مەولوود سوارە توانی لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی پیوەندیەنێونەتەوەیەکان بەرێز رۆبێرت وود تۆرپ برۆن و هەروەها خاتوو هاریەت شۆنی بەرپرسی ئۆفیسی نێونەتەوەی و سەرۆکی بنیادی دیمۆکراسی و پرۆگرام لە پارلمانی بریتانیا و هەروەها بەرێز فیل بێنیۆن بەرپرسی لیبرال ئینتەر ناشیونال، بلۆکی بریتانیا دیدار و چاوپێکەوتن بکات.
پێویست بە گوتنە کە زیاتر لە ٥١ دیپلمات و باڵوێزی وڵاتانی بیانی و نوێنەری و کەسی یەکەمی بەشێك لە حیزبەکان بەشدار بوون. لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانیش دا تەنیا دوو حیزبی کوردی، لە رۆژهەلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لە باشووری کوردستان پارتی دێموکراتی کوردستان بەشداری ئەم کۆنفرانسە بوون.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا
وێنەکانی ئەو کۆنفڕانسە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 8034 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact