. . . .


18 Sep 2016

بەشداری بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی ح د ک لە سیمیناری یادی ٥٠ ساڵەی ش?


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە سەر بانگهێشتی رەسمی ڕیکخراوی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ئوتریش، محەممەدی فەقێ عەلی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی حدک لە ئوتریش ڕۆژی یەکشەممە ١٨/٩/٢٠١٦ بەشداری سیمیناری یادی ٥٥ ساڵەی شۆڕشی ئەیلولی کرد.
لەم سیمینارەدا، کە بەڕێز مامۆستا کەریم دەروێش کۆڕگێڕی بوو، باسێک لە سەر شۆڕشی ئەیلول کراو و پاشان کات دانرا بۆ پرسیار و وڵامی ئامادەبووان، لەم بەشەدا نوێنەری حدک ، بە چەندین روون کردنەوە و وروژاندنی باسەکانی کە پشتگوێ دەخرێن، توانی بەشداری باسەکان بکات و پەنجە بۆ بەشیک لە خاڵە ئەرێنیەکانی شۆڕشی ئەیلول درێژ بکات و هەر لەو کاتەشدا ئەو هەڵانەی کە لەم شۆڕشە دا دیار و بەرچاو بوون بێنێتە بەرباس.
پێویست بە ئاماژەیە کە هاوڕێ محەممەد فەقێ عەلی لە پەراوێزی پشووی کۆتایی دا توانی لە نیزیکەوە بیر و ڕای خۆی لەگەل مامۆستای کۆڕگێڕ و هەروەها چەندین کادیر و پێشمەرگەی سەردەمانی شۆڕشی ئەیلول بێنێتە بەرباس.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئوتریش
بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 634 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact