. . . .


18 Sep 2016

بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنێک لە ٢٤ی ساڵەی شەهیدانی میکۆنۆس لە ئاڵمان


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: رێکەوتی17ی سیپتامبری 2016ئەندامانی حیزب لە ئاڵمان بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی میکونووس لە بەر دەم مۆنۆمێنتی شەهیدان لە شاری برلین کۆبوونەوە. کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئاڵمان، لە ٢٤هەمین ساڵیادی شەهید کرانی ڕێبەری زانا و کارامەی حیزب و گەلەکەمان، دکتور سادق شەرەفکەندی، سکرتێری گشتی و هاوڕێیان فەتاح عەبدوولی و هومایون ئەردەڵان ئەندامانی ڕێبەری حیزب و هەروەها نوری دێهکوردی، یەکێک لە دۆستانی حیزب لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕژیمی تێرۆریستی ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕێستۆرانی میکۆنۆس، بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی حیزب، ئاکسیۆنێکی لە ژێر ناوی میکۆنووس بۆ ئێمە رابردوو نیە بەڵکو رووداوێکی لە بیر نەکراوە بەرێوەبرد. سەرەتای بەرنامە بە سروودی ئەی رەقیب دەستی پێکرد. پاشان ساتێک بێ دەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، بە تایبەت شەهیدانی رووداوی میکونووس راگەیەندرا. بەدوای ئەو دا بەرێز سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ئاڵمان بە زمانی ئاڵمانی لە پێوەندی لەگەڵ رووداوی میکونووس وتارێکی پێشکەش کرد. بەرێزیان لە بەشێک لە وتارەکەی دا سەرتا ئاورێکی لە چۆنیەتی روودانی ئەو تێرۆرە و پرۆسەی دادگای میکونووس و هەروەها ئەو هەوڵ و تێکۆشانەی کۆماری ئیسلامی کە بۆ پێشگیری لە بەرێوەچوونی دادگاو پێشگرتن بە حوکمی دادگآ خستیە گەڕ دایەوە. بەرێزیان کوتی ئێمە وەک حیزب دێموکراتی کوردستان قەت ئەوە لە بیر ناکەین کە بەشی قەزایی ئاڵمان سەرەرای هەموو هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بریاری خۆی دا و رژیمی کۆماری ئیسلامی وەک ئەنجامدەری ئەو تیرۆرە دەست نیشان کرد. پاشان پەیامی کومیتەی ئاڵمان لە لایەن کاک ئەحمەد رەبەتی پێشکەش کرا. لە کۆتایی بەرنامەکە خالق شەریفی بەرێوەبەری بەرنامە و ئەندامی کومیتەی ئاڵمان، سپاسی ئەو هێز و لایەنانەی کرد کە پەیامیان پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە:
هاڤکاری هیزە کوردستانییەکان لە ئاڵمان
بنکەی کوردانی رۆژهەڵات لە برلین
پارتی ئازادی کوردستان باکۆور
پارتی یەکێتی کورد سوریە

حیزبی دێموکراتی کوردستان-کومیتەی ئاڵمان

بۆ بینینی وێنەکانی ئەو ئاکسیۆنە کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 302 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact