. . . .


18 Sep 2016

بەشداری نوێنەرایەتی ح د ک بۆ جاری یەکەم لە کۆنفرانسی پارتی لیبرال دێ??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: بۆ یەکەم جار حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی لیبرال دێموکرات دەکات لەشاری برایتۆن.
کۆنفڕانسی پارتی لیبرال دیموکراتی بریتانیا، بە بەشداری نوینەرانی هەڵبژیردراو، ڕێبەری ئەو پارتەو هەروەها کۆمەڵێکی بەرچاو لە دیپلۆمات، کۆنسووڵ و نوێنەری ولاتان و حیزبە دەستە خوشکەکانی، لە شاری برایتۆن،ی وڵاتی بریتانیا دەستی بەکارەکانی کرد. ئەم کۆنفرانسە رۆژانی ١٨ و ١٩ی سپتامبری ٢٠١٦ واتە دوو رۆژی کۆنفڕانسەکە بۆ دیپلۆمات و بەشی نێونەتەوەی تەرخان کراوە. لە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە، هاوڕێ مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان و نوێنەری حیزب لەبریتانیا بەشداری ئەم کۆنفرانسەیە. ئێمە لە هەواڵەکانی داهاتوو دا زانیاری زیاتر بە خوێنەرانی ئازیز دەگەیەنین.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 8028 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact