. . . .


17 Sep 2016

دیداری نێوان حیزبە کوردستانییەکان و پارتی سووری نۆڕوێژی


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی سێپتامبری ٢٠١٦ی زایینی هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ولاتی نۆروێژ لەو ولاتە، پێکهاتوو لە هاوڕێیان ناسر قادرپوور بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب وکاک ئیدریس ئاب هاوکاری بەشی پەیوەندییەکان، لە لایەن پارتی سورەوە پێشوازیان لێکرا. لەو دانیشتنە دا چەندین تەوەری جیاواز کەوتنە بەر باس و ڕاوێژ و کە سەرەکی ترین باسی دۆزی ڕەوای کورد بە گشتی و ئەو بارودۆخە نالەبارە بوو کە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستی پێدا تێدەپەرێ و دۆزی کورد لە هەموو بەشەکان. لە تەوەرێکی دیکە ئەو دانیشتنە دا باس لە بارودۆخی کورد لە نۆروێژو هاوکاری سیاسی، کۆمەڵایەتی، سینفی و کەلتوری نیوان کوردو کۆمەڵگای نۆروێژ بە وردی کرا و پێداگری لە سەر ئەوەکراویەوە کە هەموو حیزب و رێکخراوە سینفیەکانی کورد هەوڵی ئەوە بدەن کە یەک دەنگ وهاوئاهەنگیان هەبێ لە نیوانیاند لە پەیوەندی لەسەر قەزیەی کورد بەگشتی پەیوەندیەکانمان زیاتر بکەین نەوەک هەر لەگەڵ حیزبەکان بەڵکو لەگەڵ کۆمەڵگای نۆروێژ بە تایبەتی. تەوەرێ کی دیکە باسەکە لە سەر هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو ئەو وڵاتە بوو کە هەوڵ بدەێن هاوکاری ئەو حیزبانەبین کە لەماوەی رابردوو و ئێستاش دا پشتیوانی کورد بوون. پێویست بە ئاماژەیە کە لەو دانیشتنە دا نوێنەری چەندین حیزب و ڕێکخراوی دیکەی کوردستانیش بەشدار بوون.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 602 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact