. . . .


11 Sep 2016

بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە ڕێوڕەسمی ٣٨ سالەی دامەزرانی سازمانی خەبا?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی سێپتامبری ٢٠١٦ی زایینی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی کومیتەی ڕێکخراوی خەباتی نەتەوایەتی کوردستانی ئێران، هەیئەتیکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی ئوسفۆلدی نوروێژ، بەشداریان کرد لە ڕێوڕەسمی ٣٦هەمین سالرۆژی دامەزرانی ئەو ڕێکخراوەیە. هەیئەتی حیزبی کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕیزان غفوری سالحزادە ،محمد سەلیم پور و حەسەن غەمبار بەشداریان کرد، لە لایەن هاوڕێێانی ڕێکخراوی خەباتەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. لە درێژەی ڕێورەسمەکە دا هاوڕێ حەسەن غەمبار بە نوینەرایەتی ‌هەیئەتی حیزبی پەیامی کۆمیتە ناوچەی ئۆستفۆلدی خویندەوە. لە پەیامیکە دا وێرای پیرۆزبای کردن لە ٣٦ ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەبات و ئاوەردانەوەیەک لە مێژووی ئەم رێکخراوە، ڕێزلە ڕابردووی پڕ لە سەروەری و فیداکاری سازمانی خەبات تێروانینیان درابووەوە. لەو پەیامەدا هەروەها باس لە سیاسەت و تێڕوانینی حدک بۆ وەزعی وڵاتەکەمان و ناوچە بە گشتی کرابوو، ئەوە جگە لەوەی کە باس لە پێداگری حدک کرابووەوە بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو لە ناو هیزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ
hdk-xabat-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 456 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact