. . . .


30 Aug 2016

دیداری نێوان کومیتەکانی ح د ک و پ د ک لە ناوچەی ئۆسفۆلد،ی نۆروێژ


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: لە سەر بانگهێشتی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی ئۆسفۆڵدی نۆروێژ، هەیئەتێکی کومیتەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرستی بەڕێز شەعبان، بۆ باس و خواس سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای کوردستان و ڕیخۆشکردن بۆ هاوکاری زیاتری نێوان دوو لایەن، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ئاگوستی، لە شاری فرێدریکستادی وڵاتی نۆروێژ سەردانی هاوڕێیانی کومیتەی ئۆسفۆڵی حیزبمانیان کرد و بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. لە سەرەتای ئەو دیدارە دا برایانی پارتی دیموکراتی کوردستان سپاسی هاوڕێیانی حیزبییان کرد بۆ ڕێکخستنی ئەو چاوپێکەوتنە. پاشان بەڕێز شەعبان باسێکی کورتی سەبارەت بە هاریکاری نێوان دوو لایەن هێنایە زمان. بە دوای ئەو دا هوڕێ غەفوور ساڵحزادە بەخێرهاتنی هەیئەتی میوانی کرد و هیوای خواست کە ئەو دیدار و چاوپێککەتننانە ببێتە مایەی یەکگرتوویی زیاتری ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لەو ناوچەیە. پاشان هاوڕێ حەسەن غەمبار باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە کاروچالاکی کوردانی تاراوگە، بە تایبەت لە ناوچەی ئۆسفۆڵد پێشكەش کرد. هاوڕێ حەسەن غەمبار هیوای خواست کە هەموو حیزب و ڕێکخراوەکان لە سەر پلاتفۆڕمێکی هاوبەش بۆ خزمەتی دۆزی رەوای گەلەکەمان لەو ناوچەیە و دەرخستنی سیمای جوانی کورد ساخ ببنەوە.
لە کۆتایی ئەو دانیشتنە دا هەردوولا لە سەر چەندین خاڵ بۆ هاوکاری زیاتر نێوانیان ساخ بوونەوە و بڕیاریان دا لەوە دوا بە هاوئاهەنگی بۆ خزمەتی زیاتری گەلەکەمان کاروچالاکیی بەڕێوەبەرن و لەو جۆرە دانیشتنانەش بەردوام بن بۆ ناسینی زیاتری یەکدی.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ
hdk-pdk-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 554 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact