. . . .


22 Aug 2016

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک لە یادی ٧٠ سالەی دامەزرانی پارتی دیمو?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: لە سەر بانگهێشتی فەرمی لقی ٧ی ئەمریکا و کانادا،ی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەیئەتێکی کومیتەی واشنگتۆنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەشداری ڕێورەسمی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی ئەو پارتەیان کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٦ی زایینی، لقی ٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارکێکی دەرەوەی شاری واشنگتۆن، بۆ ڕێزگرتن لە ٧٠ ساڵ خەباتی ئەو حیزبە تێکۆشەرە، ڕێوڕەسمێکیان بە بەشداری نوێنەری بەشێکی زۆری حیزبە کوردستانییەکان و هەروەها ڕەوەندی کورد لە واشنگتۆن ساز کرد. هەیئەتێکی کومیتەی واشنگتۆنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشداری ئەو ڕێوڕەسمەیان کرد و لە لایەن بەڕێز حیکمەت بامەڕنی بەرپرسی لق و هەڤاڵانی دیکەی پارتی،یەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. هەیئەتی حیزبی برووسکەی پیرۆزبایی کومیتەی ئەمریکای پێشکەشی هەڤاڵانی پارتی کرد. ئەو ڕێوڕەسمە بە خوێندنەوەی شێعر و پەخشان و سروودی شۆڕشگێڕانە کۆتایی پێهات.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا
pdk-hdk-2016.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 429 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact