. . . .


14 Aug 2016

بەڕیوە چوونی فێستڤاڵی کلتوری گەڵان لە شاری ئۆرێبرووی وڵاتی سوئێد


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی شەممە رێکەوتی ١٣ی ئاگۆستی ٢٠١٦ فێستڤاڵی کلتوری گەلان، لەلایەن ٨ رێکخراو لە شاری ئۆڕیبروو کە بریتی بوون لە یەکیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان، کۆمەڵەی کوردی، رەوەندی کوردی، سێنتەری زمان‌و کلتوری کوردی، رێکخراوی ئەمریکای لاتین، رێکخراوی سۆماڵی، رێکخراوی برووندی، گۆرانی سوئێدی و گۆرانی عەربی، لە ژێر ناوی دونیا لە ئۆرێبروو پێک هات.
مەبەستی ساز دانی ئەو فێستیڤاڵە لێک نزیک کردنەوەی گەڵان بوو لە وڵاتی سوئێد. هەر وەک ئاشکرایە گەلانی زۆر بە کولتوری جیاواز لە وڵاتی سوئێدو بە تایبەتی لە شاری ئورێبروو دەژین. بە خۆشیەوە ئەو گەلانە زۆربەیان رێکخراوی تایبەت بە خۆیان هەیە کە بتوانن گەل‌و زمان و کلتوری خۆیان بە شێوەیەکی سەردەمیانە لەو وڵاتە بناسینن. ئەو رێکخراوانە بە هاوکاری ئا.بێ. ئێف کە دامەزراوەیەکی سەراسەریە لە سوئێد بۆ پشتیوانی و هاوکاری رێکخراوە خاریجیەکان وهەر وەها چەند رێکخراوی سەراسەری دیکە لە سوئێد، چالاکی جوارجۆ بەو مەبەستە رێک دەخەن کە ئەو گەلانەی لێرە دەژین زیاتر لێک نزیک ببنەوە و بە کلتوری یەکتر شارەزا بن. چونکە بە بڕوای ئێمە لێک نزیک بوون‌و تێکەڵاوی دەبێتە هۆی باشتر پێکەوە ژیان لە هەندەران.
شایانی باسە کە رێکخراوە کوردکان بەرنامەکانی خۆیان لە چەند بڕگەی وەک گۆرانی، هەڵپەڕکێ، نیشان دانی مۆدی لیباسی کوردی کە گرووپێکی ٢١ کەسی لە منداڵانی تێدا بەشدار بوو، ساز کردنی چەند جۆر خواردنی کوردی و هەروەها دانانی پێشانگای کەل‌و پەلی دەستکردی کوردی پێشکەش کرد و لەگەڵ پێشوازیەکی گەرمی خەڵک بەرەوڕوو بۆوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە فێستیڤاڵەکە کاتژمێر ١١،٥٠ سەرلە بەیانی دەستی پێکردو تا ١٧،٤٥ درێژەی کێشا.
کۆمیتەی ئۆرێبرووی یەکێەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان
١٣/ ٠٨/٢٠١٦

وێنەکانی ئەو فستیواڵە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 478 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact