. . . .


8 Aug 2016

بەشداری نوێنەری حدک لە سمینارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان- سوریە و س???


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە سەر بانگهێشتی ڕەسمی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سوریە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦/٨/٢٠١٦ محەممەدی فەقێ عەلی بەشی پەیوەندیە کوردستانیەکان لە کۆمیتەی ئوتریش،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەشداری سیمینارێکی سیاسی دوکتۆر عەبدول حەکیم بەشار ئەندامی دەفتەری سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سوریەی کرد.
بەریز بەشار لە باسێکی تێر و تەسەل لە سەر سوریە بە گشتی و بارودۆخی نالەباری ڕۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی بۆ بەشداران دوا.
لە بەشیکی دیکەی قسەکانیدا ناوبراو سەرنجێکی دایە پەیوەندیە نێونەتەوەییەکانی کوردەکانی ڕۆژئاوا و بەرەی دژی داعیش و هەروەها پەیوەندی و ناکۆکیەکانی ناو هێزی ئۆپەزیسیۆنی سورییە بە گشتی و هێزە کوردستانیەکان بە تایبەتی.
ناوبرا لە نێوئاخنی قسەکانی دا ئیشارەی بە ئاژاوەگێری وڵاتانی دیکە لە ناو خاکی سورییە داکرد و لەم نێوە دا ئێرانی وەک یەکێک لە سەرەکیترین گێرەشێوێنەکانی ناو سوریە بە گشتی و ناوچە کوردنشینیەکان بەتایبەتی ناوبرد.
لە کۆتایی دا نوێنەری کۆمیتەی حیزب لە باسێکی ڕاستەو خۆ و دا لەگەڵ بەڕیزدوکتۆر عبدولحەکیم بەشار ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کردو و هەروەها سوپاسی کردن بۆ بانگهێشت کردنەکەیان، کە بوو بە هۆی خۆشحاڵی هاوڕێیانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سوریە، بەڵین درا کە لەمەوە بەولاوە پەیوەندیەکانی نێوان کومیتەکانی هەردووک حیزب پتەوتر بکرێن.

هەر هەمان ڕۆژ بەڕێز محەمەد فەقێ عەلی بە نوێنەرایەتی کومیتەی ئوتریش،ی حیزب ڕێکەوتی ٦/٨/٢٠١٦لە سەر بانگهێشتی رەسمی ڕێکخراوی کوردە ئێزیدیەکان لە ڤییەن، محەممەدی فەقێ عەلی ڕێکەوتی ٦/٨/٢٠١٦لە سەر بانگهێشتی رەسمی ڕێکخراوی کوردە ئێزیدیەکان لە ڤییەن، محەممەدی فەقێ عەلی نوێنەری حدک کۆمیتەی ئوتریش بەشداری ئەم یادکردنەوەی کردو پەیامی حدک کۆمیتەی ئوتریش گەیاندە ریکخراوی پەیامی حیزبی دیمۆکراتی کورستان لە بەشێکی دا ئیشارەی بە گرینگی دان بە خۆڕاگری ئازایەتی ئەم بەشە لە نەتەوەی کورد کردبوو، کە سەرەڕای ئەو هەموو زەبرو زەنگ و کوشت و کوشتارەی کە دژ بە خوشک و برایانی ئێزیدی کراوەو و تا ئیستا لانیکەم ٧٤ فەرمان بە دژیان دەرکراوە، کە لەوانەیە ئەم ژمارەیە زۆر لەوەش زیاتر بێ بەڵام هەرئەوەندە دیارەو لە میژووی پڕ کوشت و برو قەڵاچۆی ئەم بەشە لە خوشک و براکانمان دا تۆمار کراوە. پیویستە بگوترێ کە ٢ ساڵ لەمەوەبەر ترۆریستەکانی داعیش لە هێرشێکیان دا بۆ سەر ناوچەکانی شەنگال و دەوروو بەری زیاتر لە هەزاران کوردی ئیزیدیان شەهیدکردو هەزارانی دیکەیان ماڵ وێران و دەربەدەر کرد و ئێستاش بە هەزاران لە لایەکی دیکەوە پەیامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان باسی ئەوەی کردبوو کە نەتەوەی کورد بە گشتی یەکێکە لە کۆنترین نەتەوەکانی سەر گۆی زەوی و بوونی ئاینەکانی وەک ئیزیدی و یارسانی بەشێکن لەدەوڵەمەندی و پڕبایخی مێژوو و کولتوور داب و رسومی نەتەوایەتیمان و بۆیە کورد بە گشتی دەبێ لە هەر موشکیلات و بەربەستیەک کە پیویستە بگوترێ کە نوێنەرایەتی حیزب و ڕیکخراوە کوردساتنیەکان و هەروەها کوردانی دانیشتوی ڤییەن بە کوردە ئیزیدیەکان. کەس لە ژێر دەستی ئەم جنایەتکارانەدا وەک دیل و کۆیلە ڕاگیراون. ئێزید و یارسانەکان بۆیان دێتە پێش خۆی بە خاوەن بکات و بە گیان وڕوح پشتیوانیان بکات. شیوەییەکی بەرچاو لەم یادەڕۆژە دا بەشداریان کرد.
ئەو حیزب وڕێکخراوانەی پەیامیان بۆ ئەم ڕۆژە هەبوو.
حدک
حدکا
پارتی دینۆکراتی کوردستان
پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سوریە
بەڕیز ئەسڵان لە حیزبی سوسیال دیمۆکراتی ئوتریش
عەزیز میران ئەندامی ئەنجومەنی شورای شاری ڤییەن
و هەروەها دوکتۆر عوبەید لە رۆژاوای کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئوتریش
وێنەکانی ئەو دوو چالاکییە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 537 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact