. . . .


1 Aug 2016

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی نۆروێژ،ی ح د ک لە کۆنگرەی ڕێکخراوی یاری کو?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: لە سەر بانگهێشتی فەرمی ڕێکخراوی یاری کورد، هەیئەتێکی کومیتەی نۆروێژی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕی ڕزگار حەبیزادە بەرپرسی و کومیتە و هاوڕێیەتی ناسر قادرپوور بەرپرسی پەیوەندییەکان و تێکۆشەری دێرنی ڕیزەکانی حیزب کاک حەسەن ئوستادی، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی جولای، بەرامبەر بە ١٠ی گەلاوێژ، لە کۆنگرەی دووهەمی ڕێکخراوی یاری کورد دا بەشداریان کرد و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی کومیتەی حیزبیان پێشکەشی ئەو کۆنگرەیە کرد.
لەو کۆنگرەیە دا هاوڕێ ڕزگار حەبیبزادە پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی نۆروێژی حیزبی خوێندەوە. لە پەیامی حیزب وێرای پیرۆزبایی کردن له‌ به‌ستنی دووهه‌م کۆنگره‌ی رێکخراوی یاری کورد دا هاتبوو: له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان له‌ ماوه‌ی نزیک به‌چل سالی حکوومه‌تی کۆماری ئسلامی دا زۆر سیستماتیک به‌ده‌یان پیلان و کرده‌وه‌ی دژه‌ مرۆڤانه‌ و دروست کردنی ناکۆکی و له‌ نێوان گه‌لانی ئێران دا و پێشێل کردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤ له‌ئێران و به‌تایبه‌تی تر له‌ کوردستان، حه‌ولی توانه‌وه‌ و سه‌رکوتی یارسانیه‌کانی کوردستانی داوە، که‌ ئه‌و کرده‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ خۆراگری قارەمانانەی یارسانه‌کانی کوردستان رووبه‌رووبۆته‌وه‌. حیزبه‌که‌مان خه‌باتی یارسانیه‌کانی بۆ دیفاع له‌ مافی نه‌ته‌وایه‌تی کوردو پاراستنی کلتوورو فه‌رهه‌نگی خۆیان به‌رز دەنرخێنی. هه‌ر له‌ په‌یامی کومیته‌که‌ماندا هاتبوو که‌ بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ل رژیمی دژی گه‌لی کۆماری ئیسلامی ده‌بێ حه‌ول بده‌ن له‌ خه‌باتی فره‌ ره‌هه‌ندی که‌لک وه‌رگرین وهیواش خواسترا که‌ ئه‌و کۆنگره‌ی رێکخراوی یاری کورد گوروتینێکی زیاتر بدا به‌ خه‌باتی فره‌ره‌هه‌ندی کورد و په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی یاری و هاوکاری گشت یارسانیه‌کانی کوردستان و هاوکات ببێته‌ هانده‌رێک بۆ سازدانی هاوپه‌یوه‌ندییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان یارسانەکان و گشت حیزب ورێکخراوه‌ وکه‌سایه‌تیه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ
kongrey-yari-kurd2016-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 554 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact