. . . .


25 Jul 2016

بەڕێوەچوونی سمینارێکی سیاسی لە شاری نۆرێنبێرگ،ی ئاڵمان


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤-٧-٢٠١٦ لە لایەن کۆمیتەی ئاڵمان،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە شاری نۆرێنبێرگ سیمینارێکی بۆ بەرێز سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ئاڵمان و ئاسۆ کرماشانی چالاکی سیاسی و ئەندامی ئەو حیزبە پێک هات. سەرەتای سمینارەکە بە بەخێر هێنانی میوانەکان کرا و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی کوردستان راگەیندرا. پاشان لە لایەن هاوڕێ سوڵتان گوڵاوی بە وردی باس لە بارودۆخی ئەمرۆی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئامادەبووان کرد. هاوڕ سوڵتان گوڵاوی لە بەشێک لە قسەکانی دا ئاماژەی کرد بە وەزعی ئێستای کوردستان و بارودۆخی ژیانی خەڵک و هەروەها فەزای ئەمنیەتی کە بەسەر کوردستان دا سەپێندراوە. هەروەها باسی لەوە کرد کە بە پێچەوانە ئیدعای کاربەدەستانی رژیم کە باس لە بە هێزی رژیمەکەیان لە ناوچەکە دەکەن، بەڵام وڵاتێک بە هێزە کە هەژاری تێدا نەبێ و ژیانێکی ئاسایی بۆ خەڵکەکەی دابین دەکا .هاوڕێ گوڵاوی پێی وابوو کە ئەگەر ئێمە بتوانین کۆمەڵانی خەڵک بۆ داواکاری و مافەکانیان ڕووبەروی دەسەڵات بکەینەوە بە دڵنیایەوە دەتوانین لە زۆر بوار پاشەکەشە بە ڕژیمی ئیسلامی بکەین. لە بەشێکی دیکەی ئەو سیمینارە ئاسۆ کرماشانی باسی لەو هۆکارانە کرد کە بۆچی خەڵکی ناوچەکانی کرماشان و ئیلام کەمتر لە خەباتی رزگاری خوازی گەلەکەمان بەشدار بوون. ناوبراو چەندین تەوەری دیکەی سەبارەت بەو باسە و هەوڵ دا بۆ تەڤلی کردنی ئەو ناوچانە لەگەڵ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان هێنایە بەر باس و لێکۆڵینەوە و ڕاوبۆچوونی خۆی لەو پەیوەندییە دا خستە ڕوو. لە کۆتایی دا بەشدارانی سیمینارەکە پرسیار و رەخنە و پێشنیارەکانی خۆیان هێنایە زمان کە لە لایەن کۆرگێرەکان وڵامیان درایەوە.
sminar-norenberg-7-2016.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 490 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact