. . . .


15 Jul 2016

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ح د ک لە شاری مەهاباد


بە پێی هەواڵێک کە لە شاری مەهابادەوە بە دەستمان گەشتووە، بە داخێکی زۆرەوە دایە خەجیجە ئیبراهیمی، دایکی شەهید ڕەسووڵ شێخە و خاتوو ئایشێ شێخە هاوسەری تێکۆشەری دێرینی نێو ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کاک ئەحمەد حەسەنی، دوێنی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ، بە هۆی نەخۆش و چوونە سەری تەمەنی لە شاری مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
دایە خەجیجە یەکێک لەو دایکە دڵسۆز و خۆشەویستانەی کوردستان بوو کە بە درێژایی تەمەنی پڕ لە شانازیی دڵی بۆ ئازادی گەلەکەی و سەربەخۆیی وڵاتەکەی لێیدا، ئەویش وەک زۆربەی دایکە دڵسۆزەکانی نیشتمانەکەمان ڕۆڵەکانی بە سۆزی نیشتمان پەروەری و گەلدۆستی پەروەردە کرد. هەستی نیشتماندۆستی لە ناو بنەماڵەی دایە خەجیجە دا گەشتە ئاستێک کە چەندین کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان تەڤلی شۆڕش و بوون و هەر لەو پێناوەش دا کوڕێکی ئازیزی دایە خەجیجە بە ناوی ڕەسووڵ شێخە لە لایەن هیزە داگیرکەرەکانی ڕژیمی ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراو و ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە بەندیخانە بەندناوەکەی ورمێ لە سێدارە دراو و چووە ڕیزی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان. هاوکات کچێکی دایە خەجیجە بە ناوی خاتوو ئایشێ شێخە، شانبەشانی هاوسەرەکەی کاک ئەحمەد حەسەنی، لە ڕیزی خەباتگێڕانی حیزبی دیموکراتی کوردستان تێکۆشا و تا ئێستاش بە ڕێبازی پیرۆزیان وەفادار ماونەتەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە تەرمی دایە خەجیجە لە سەر وەسیەتی خۆی، لە پەنای گڵکۆی کورە شەهیدەکەی لە گۆڕستانی کانی باغ بە خاک سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو دایکە ئازیزەوە پرسە و سەرەخۆی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت هاوڕێیانمان خاتوو ئایشی شێخە و کاک ئەحمەد حەسەنی دەکات و خۆمان لە خەمیان دا بە شەریک و بەشدار دەزانین.
daye-xajija-ibrahimi.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 394 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact