. . . .


14 Jul 2016

لە ڤییەن پایتەختی وڵاتی ئوتریش لە ٢٧مین ساڵیادی شەهیدکردنی ڕێبەری م?


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە سەر بانگەوازی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش و بە هاوکاری و پشتیوانی بەشێکی زۆری هێز و لایەنە سیاسیەکان ی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣/٧/٢٠١٦ لە ناوەندی شاری ڤییەن، بە بەشداری سەدان کەس لە ئەندامان، دۆست و لایانگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندانێکی بەرین بەڕێوە چوو. لەو خۆپیشاندانە دا لە لایەک ڕیز شەهیدانی ڤییەن گیرا و لە لایەکی دیکەشەوە هەموو هەوڵەکان بۆ ریسوا کردنی ئەنجامدەرانی ئەم جنایەتە، واتە ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هەیە واتە حکومەتی تێرۆر سێدارە چڕ کرایەوە و هەوڵ درا ئەو ڕژیمە بە خەڵکێکی زۆری بیانی و ئوتریشی بناسێنن، هاوکات داوای یپێداچونەوە و وەگەڕخستنەوەی پەروەندەی شەهیدانی ڤییەن بۆ حکومەت و دام و دەزگاە یاساییەکانی ئوتریش بەرزکرایەوە.
پێویستە بگوترێ کە سەدان کەس لە کوردەکانی شاری ڤییەن بەشداری ئەم بەرنامەییان کرد و زۆربەی هەرە زۆر حیزب و ڕێکخراوەکان پەیامیان بۆ ئەم ڕۆژە لە مەیدانی ناوەڕاستی شاری ڤییەن گەیاندە نوێنەرایەتی حیزب لە ئوتریش.
بەرنامەکە لە کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ٧ی ئێوارە درێژەی کێشا، لە ماوەی ئەم ٦ کاتژمێر کار و چالاکیەدا ئەندامانی دڵسۆز و بە ئەمەگی حیزبی و دۆستان و لاینگران توانیان لەگەڵ سەدان کەس لە هاووڵاتیانی ئوتریشی و خەڵکی ولاتانی دیکەی ئوروپایی کە بەو گۆرەپانە دا تێپەڕ دەبوون ڕاستەوخۆ بکەونە باس و ئاخاوتن، لەم نێوەشدا سەدان لاپەڕە لە پەیامی کۆمیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە زمانی ئاڵمانی لە ناو خەڵکدا بڵاوکرایەوە.
پێویستە بگوترێ کە شوێنی خۆپیشاندانەکە کە یەکێک لە سەرەکیترین گۆڕەپانەکانی ناوەڕاستی شاری ڤییەنە بە ئاڵای کوردستان و ئارم حیزب و وێنەی شەهیدانمان ڕازابووەوە.
ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی کە بەشداری ئەم خۆپێشاندانە بوون و بەشێکی زۆریان پەیامیان بۆ ئەم ڕۆژە پێشکێش کرد بیتین لە:
1) حیزبی شیوعی کوردستان
2) کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەکێشانی کوردستانی ئێران
3) ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی لە سوریە
4) پارتی یەکیەتی دیمۆکراتی کوردستان سوریە
5) پارتی یەکیەتی کورد لە سوریە
6) پارتی دیمۆکراتی پێشوەڕۆ کوردستان سوریە
7) ماڵا کوردان لە ڤییەننا
8) ئەنجومەنی کوردە ئێزیدیەکان
9) پارتی دیمۆکراتی کوردستان
10) نوێنەرایەتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردساتن
11) پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سوریە
12) پارتی دیمۆکراتی کوردی لە سوریە البارتی
13) پارتی ئازادی کوردستان
14) یەکیەتی خوێندکاران و لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ڕۆژاوا

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 7930 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact