. . . .


7 Jul 2016

بڕیارنامەی شۆڕای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست لە پەیوەندی لەگەڵ دۆز


کۆبوونه‌وه‌ی شورای سۆسیالیست ئینتێر ناسیۆنال
مه‌قه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ژنێڤ، ۱ و ۲ ی ژوئیه‌ ی ٢٠١٦
بریارنامه‌ سه‌باره‌ت به‌ کوردستان
شورای سۆسیالیست ئینتێرناسیۆنال له‌ سه‌ر ئه‌و بروایه‌ یه‌ که‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ باردۆخێکی ناله‌بار و حه‌ ساس دا تێده‌په‌رێ. تایفه‌ گه‌ری، شۆوێنیزمی نیژادپه‌ره‌ستانه‌، تێرۆریزم، نه‌بوونی حکومه‌تی بریارده‌ر و باردۆخی ناله‌باری ئابووری ئه‌وناوچه‌ یه‌ی ئالۆز کردووه‌.
سۆسیالیست ئینتێرناسیۆنال مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ ناوچه‌ دا به‌ ره‌سمی ده‌ناسێ و ده‌وری هێزه‌ کوردییه‌ کان و به‌ تایبه‌ت پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ تێرۆریزم به‌رز ده‌نرخێنێ و ئاگاداره‌ که‌ کوردستان باوه‌شی بۆ ئاواره‌ و لێقه‌وماوان کردۆته‌وه و په‌نای داون‌.
له‌ ئێراق, حکومه‌تی هه‌رێم، ده‌وری سه‌ره‌کی و به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌ شه‌ری دژی داعش و شکه‌ست دانی.
ئێمه‌ ده‌ور وهه‌ڵوێستی ئازایانه‌ و‌ باوه‌ر مه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ره‌و روو بوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کێشه‌ له‌ ناوچه‌ دا به‌رز ده‌نرخێنین.به‌ له‌ به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ چه‌قبه‌ستوییه‌کی کۆنی نه‌گۆر له‌ عه‌قلیه‌ت و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ دا له‌ سوڕانه‌وه‌یه‌کی بێ برانه‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ر دووپات ده‌بێته‌وه،
پێداگری و وڕه‌ی کورد بۆ وه‌دیهێنانی ئاشتی، دیالۆگ و دیتنه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی ئاشتیخوازانه‌ له‌ ئێران، ئێراق، تورکیه‌ و سوریه‌ شایانی پێزانینه‌ و شایانی پشتگیری یه‌ له‌ لایه‌ن سۆسیالیست ئێنتێرناسیۆناله‌وه‌.هه‌ربۆیه‌ سۆسیالیست ئێنتێر ناسیۆنال پشتگیری ده‌کا له‌ ره‌وشی دێمۆکراتیکی کورده‌کان.
شورای سۆسیالیست ئێنتێرناسیۆنال :
• هه‌موو لایه‌نه‌کان هان ده‌دا بۆ خۆراگری، خۆپاراستن له‌ به‌ کار هێنانی توند و تیژی و هه‌وڵدان بۆ دیتنه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی سیاسی له‌ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کاندا.
• پێشوازی ده‌کا له‌ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی دیاری کردنی چاره‌نووس بۆ گه‌لی کورد له‌ رێگای لێک حالی بوونێکی دوو لایه‌نه‌ له‌ نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی دا وه‌ک فورمولێکی نوێ.
• داوای به‌ کار هێنانی قه‌تعنامه‌ ی شورای ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و به‌ تایبه‌ت بریارنامه‌ی ٢٢٥٤ ی سالی ٢٠١٥له‌ سوریا دا ده‌کا.
• هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێک به‌ ره‌سمی ده‌ناسێ سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی چوارچێوه‌یه‌کی سیاسی که‌ بتوانێ فێدرالیزم، دێمۆکراسی، فێدرالیزمی دێمۆکراتیک، لامه‌رکه‌زی یان هه‌رشێوازێکی حکومه‌تی که‌ په‌سه‌ندی خه‌ڵکی سوریا بێ، له‌ خۆ بگرێ.
• سۆسیالیست ئێنتێرناسیۆنال هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی به‌ دژی داعش له‌ سوریا شه‌ر ده‌که‌ن و به‌ تایبه‌ت هێزی دێمۆکراتیکی سوریا (یه‌ په‌ گه‌) و باقی هێزه‌کانی کورد که‌ له‌ گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی هاوکاری ده‌که‌ن، به‌ ره‌سمی ده‌ناسێ.
• له‌ کۆتاییدا داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به‌ تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین که‌ یارمه‌تی په‌نابه‌ران بده‌ن و که‌ش و هه‌وایه‌کی شیاو له‌ ناوچه‌ به‌دی ببێنن هه‌تا ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بتوانن بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و وڵاتی خۆیان و چیدیکه‌ پێویست نه‌بێ ئاواره‌ بن.

جێگای ئاماژەیە کە بە ڕاوێژ و هاوفکری و پێشنیاری ئەم حیزب و لایەنانەی خوارەوە ئەو بریارنامەیە ئامادە کراو لە لایەن شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیستەوە بە کۆی دەنگ پەسند کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان
پارتی دێموکراتی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
پارتی یەکیەتی دێموکراتی - سوریە
پارتی ئاشتی و دموکراسی - ترکیە
کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 7920 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact